پەرلەمانتارانی هەدەپ بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش دەکەن

پەرلەمانتارانی هەدەپ بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەن.

فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ) ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم لەبارەی گۆشەگیریی چڕ و توندکراوی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەیدا هەدەپ داوا لە وەزارەتی داد دەکات کە رێگەیان پێبدرێت چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بکەوێت، کە ماوەی نزیکەی سێ ساڵە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە.