پەرلەمانتارێکی هەدەپە: پێویستە هێرشەکانی دەرەوەی سنور ڕسوا بکرێن

پەرلەمانتارێکی هەدەپە رایگەیاند کە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە پێویستە هێرشەکانی ڕسوا بکات کە بۆچی هێرشی دەرەوەی سنور ئەنجام دەدرێن و وتی، " ئۆپۆزسسیۆنی پێویستە قبوڵی نەکات کە بۆچی بۆ دوارۆژی دەسەڵات کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێن."

تولای حاتمئۆغۆللاری پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەدەنە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند کە بێکاری، هەژاری و برسیبوون زۆر زیاد بووە و یاسای بنەڕەتیش ناتوانرێت بگۆڕدرێت.

حاتمئۆغۆللاری رایگەیاند کە رووی راستەقینەی ئاکەپە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئاشکرا بوو و لە قۆناغی نێوان ٧ی حوزەیران و ١ی تشرینی دووەمەدا ڕۆنتر دەرکەوت و وتی، " لە سەرێکانی دوو پۆلیس کوژران و مێزی دانوستان ئاشتی هەڵوەشایەوە. دواتر بە بەڵگەوە دەرکەوت کە رووداوەکەی سەرێکانی هەوڵی تێکدەرانە بوو و خستیانە ئەستۆی کورد. بە دەستی ئاکەپە کە بووەتە دەوڵەت، قۆناغی کودەتای سەربازی ئامادەکرا. ئەمڕۆ بێکاری، هەژاری و برسیبوون دەستی بەسەر تورکیادا کێشاوە. یاسای دەستووی ئێستا لە تورکیا جێبەجێ ناکرێت. هێرش لەسەر ئەو زەمینانەیە. ئەکادیمی، کرێکار، رەنجبەر و ئۆپۆزسیۆن جیاوازیان لەنێوانیاندا ناکرێت و هێرش دەکرێتە سەر هەمووان.

پێویستە ئۆپۆزسیۆن ئێدی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات

حاتمئۆغوللاری راشیگەیاند کە دەسەڵات بۆ ئەوەی سیاسەتی قەیران، بێکاری و تاڵان بشاریتەوە، جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر کورد و وتی، " بە ئۆپەراسیۆن دەرەوەی سنور، لەسەر ئامادەکاری هەڵبژاردن کەشێکی وەها دروست دەکات کە گوایە لە بەرانبەر تیرۆر تێدەکۆشێت. کۆمەڵگا پێشتر ئەوەی قبوڵ دەکرد ، بەڵام ئێستا سیاسەتی ئاکەپە لە جێی خۆیدا نابینێت و پێویستە واش بێت. ئۆپوزسیۆن بە تەنها هەدەپە نییە. ئەرکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە رسوای بکات کە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بە چ ئامانجێک ئەنجام دەدرێت. پێویستە ئۆپۆزسیۆن بڵێت کە ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. کاتێک ئەردۆغان تەنگەتاو دەبێت، وەک ئەوەی بچێت بۆ گەشت باسی ئۆپەراسیۆن لەدژی رۆژئاوا دەکات. لەسەر گەلان کۆمەڵکوژی دەکرێت. هۆکارەکەی دوارۆژی وڵات نییە، دوارۆژی دەسەڵاتی ئاکەپەیە. پێویست ئیدی ئۆپۆزسیۆن بە ئاشکرایی ئەمەی پێ بڵێت."

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە رایگەیاند کە ئێدی قۆناغی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و وتی، ئەم قۆناغە گرنگە. لەنێو هەڵبژاردنەکاندا، سەخترین هەڵبژاردنە. ئاسایشی ئەم هەڵبژاردنە نییە. ئاکەپە دەستی بەسەر هەموو دەزگاکان و ناوەندەکانی حکومەتدا گرتووە. هەدەپە لە بەرانبەر ئەوەیە، بەڵام دەیەوێت هەدەبەش دابخات. لەسەر ههەدەپە سکاڵا تۆمارکراوە. بە ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت کە ئەگەر ئێوە داواکاریەکانی هەدەپە جێبەجێ بکەن، ئێمەش نەژادپەرستی زەق دەکەینەوە. لەلایەکی دیکەوە پەنابەری زیادی کردووە. لە میدیاکانیشدا دەبینرت، کەشتیەکەی ئاکەپە ژێرئاو دەکەوێت، شتەکانیان کۆدەکەنەوە و هەڵدێن و دەچن بۆ ئەوروپا. کەشتیەکەی ئاکەپە ژێرئاو دەبێت.

پێویستە ئۆپۆزسیۆن چالاک بێت، پێویستە دۆسیەی کۆمەڵایەتی کراوە بێت و باسی کێشە سەرەکیەکان بکات. ئەم قۆناغەی کە تورکیای تێدایە، قۆناغێکی زۆر تاریکە. ئێمە پێویستە لەم تاریکیەکا روو لە ڕۆناکی بکەین. ئێمە وەک هەدەپە دەتوانین زۆر کاریگەریمان هەبێت و بە پێویستمان بینی کە بانگەوازی لە هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بکەین. پێویستە ئۆپۆزسیۆن ئەمڕۆ بۆ کێشەکانی تورکیا چارەسەری بدۆزێتەوە. پێویستە ئەم شتە بۆ هەڵبژاردنەکان نەبێت. پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێت. ئێمە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە ئێمە تێدەکۆشین و بۆ خەباتی هاوبەش ئامادەین."

ف.ق