قەدریە دۆغان، هاوسەرۆکی کۆمەڵە دیموکراتیەکانی عەلەوی (داد) جه‌ختیكرده‌وه، لێپێچینەوە لەو کۆمەڵکوژییەی لە مادیماک لەسەر دەستی دەوڵەت ئەنجامدرا، تەنیا لە سەرشانی عەلەوییەکاندا نییە و وتی: "تەنیا دەربڕینی هاوخەمی بەس نییە، دەبێت ئێمە لەپێناو دادپەروەریدا پێکەوە تێ‌بکۆشین".
یەکەم ئاڵقەی زنجیرە کۆمەڵکوژییەکان
قەدریە دۆغان رایگەیاند، دەبێت ئەو شتانەی لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ لە سێواس روویدا لە چوارچێوەی زنجیرەیەکی مێژوویی‌دا راوەستەی لەسەر بکرێت و وتی: "مێژووی کۆمار لە هەمان کاتدا مێژووی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستپێك له زنجیره‌ی مێژوودا، ئه‌وه‌یه كه له ساڵی ١٩٢١ له كۆچگری ڕوویدا و وتی: مێژووی ١٠٠ ساڵه‌ی كۆماری توركیا پڕه له كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان. ئه‌و زنجیره‌یه له كۆچگری ده‌ستپێده‌كات و له دێرسیم به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌مڕۆشدا كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مه‌ڕه‌ش، چۆروم، سێواس، كرخان، مادیماك، گازی و عومرانیه له‌خۆده‌گرێت. مرۆڤەکان بە هۆی قەدەغەکارییەوە مەراسیمی ئایینی خۆیان بە شاراوەیی و بە نهێنی ئەنجامدەدا، ئەم جارە وتیان 'مۆمەکە کوژایەوە' و بە شێوەی بێئەخلاقانە تۆمەتیان هەڵبەست".
دۆغان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له دوای كۆمه‌ڵكوژی سێواس تا ئه‌مڕۆ هیچ هه‌نگاوێكی جددی بۆ سزادانی تاوانباران نه‌نراوه و وتی: سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌وه‌ی به كورده‌كانیان وت، به عهلهوییهكانیشیان وت: "ئێوه بوونتان نییه". كه بینیان خه‌ڵك به‌رده‌وامن له ژیان، ئه‌مجاره‌یان ده‌ستیان به كوشتن‌یان كرد. به‌ڵام هێشتا به ئامانجه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتن. دوای كۆمهڵكوژیییهكهی سێواس، ڕێكخراو و دامه‌زراوه عه‌له‌وییه‌كان زیاتر بوون.
ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن پشتگیری خۆی زیاتر بكات
دۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه، پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن بۆ عه‌له‌وییه‌كان وه‌ك پێویست نییه و وتی: پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه جارێكی دیكه برینی قوربانیان و زیانلێکەوتوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كولانده‌وه و سەرلەونوێ تووشی ئازاری کردن. پێناسه‌ی زاڵ له‌لایه‌ن سۆسیالیست و چه‌په‌كانه‌وه وه‌كوو پێویست چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و تێنه‌په‌ڕێندراوه. له هه‌ر شوێنێك بن خۆیان له‌و بابەتە به دور ده‌گرن. وا نیشان ده‌ده‌ن كه پشتگیری ده‌كه‌ن و هاوخه‌می ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراو سنووردار ماوەتەوە. ئێمه ساڵانیكه به‌مشێوه‌یه ده‌ژین. ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌نیاین. ده‌بینین له لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانی دیكه و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا كه‌موكوڕی جددی هه‌یه.
ژ.ن