پرسەی لوقمان باگی لە شاری دویسبورگ بەڕێوەچوو
پرسەی وڵاتپارێزی کورد لوقمان باگی لە دەکتەم لە شاری دویسبورگ کە یەکێکە لە شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. بنەماڵە و هاوڕێکانی لە پرسەکەدا پێشوازیان لێکرا .
پرسەی وڵاتپارێزی کورد لوقمان باگی لە دەکتەم لە شاری دویسبورگ کە یەکێکە لە شارەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. بنەماڵە و هاوڕێکانی لە پرسەکەدا پێشوازیان لێکرا .
پرسەکە بە وتاری هاوسەرۆکی دەکتەمی دویسبورگ یەڵماز ڕۆنی دەستی پێکرد. دوای ئەوە مەولود بۆ شەهیدانی کوردستان و مامۆستا لوقمان باگی خوێندرایەوە.
باوکی پێنج منداڵ، لۆقمان باگی تەمەن ٥٤ ساڵ، لە ٦ی ئەیلول لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا لە کاتی چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. لوقمان باگی بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە تێکۆشانی کورددا کردووە. ساڵانێکی زۆر لە کۆمەڵەی دویسبورگ خەباتی کردووە و دواتر ماڵی گواستووتەوە بۆ شاری میندین لە ئەڵمانیا.
تەرمی لوقمان باگی لە ناوچەی قۆسەری مێردین بەخاک سپێردرا.