پێشبڕکێی چیرۆک و شیحری حوسێن چەلەبی لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دەستپێ دەکات

٢٨مین پێشبڕکێی چیرۆک و شیعری حسێن چەلەبی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە فریبورگ دەستپێ دەکات.

یەکێتی خوێندکارانی ککوردستان و ژنانی خوێندکاری کوردستان رایانگەیاند، کە بە دروشمی 'وێژە، هونەر بەرخۆدان پێکەوە پیۆز دەکەین. ٢٨مین پێشبڕکێی چیرۆک و شیعری حسێن چەلەبی دەستپێ دەکات.

پیشبڕکێ بە بۆنەی ٣٠مین ساڵیادی دامەزراندنی یەخەکە ئەنجام دەدرێت. ئەمشال لە ٢٣ی تشرینی یەکەم چالاکی و بەرنامەی جیاواز لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێن.

کۆمیتەی ئامادەکار بانگی لە وڵاتپارێزان، هێزە دیموکراتەکان و وێژەڤانان کرد بەشداری بکەن.

بەرنامەی پێشبڕکێکە بەم شێوەیەیە:

"پێشبڕکێی وێژەی کوردی، تورک و ئەڵمانی

موزیک: هیڤرۆن، هۆزان شەمدین، دەنگبێژی، فۆلکلۆر و هەڵپەڕکێ."

پێشبڕکێکە لە ناونیشنای 'Feldbergstrasse 25A 79115 Freiburg'  لە ٢٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستپێدەکات.

زانیاری زیاتر دواتر لەبارەی پیشىڕکێکە بڵاودەکرێنەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەم ناونیشانانە بڵاوکراونەتەوە:

ئینستاگرام: huseyincelebi_festivasl2021

ئیمەیڵ: [email protected]

ف.ق