پسوڵەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بڵاوکرایەوە

دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا پسوڵەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە.

دەستەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) پسوڵەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری بڵاوکردەوە. بە گوێرەی تیروپشکی پێشوو لە ریزبەندی یەکەمدا کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار تەیب ئەردۆغان دانراوە.

لە ریزی دووەمدا کاندیدی پارتی مەملەکەت موحەڕەم ئینجە، لە ریزی سێهەمدا کاندیدی هاوپەیمانی گەل کەمال کلیچدارئۆغڵوو و لە چوارەمیشدا کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا سینان ئۆغان دانراوە.

هـ . ب