ڕێپێوانی سێرت: بەرخۆدانمان سەرکەووتنە

خەڵکی سێرت لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکەیان و سەپاندی قەیوم بەسەرییدا، ڕێپێوانیان کرد و پەیامی 'بەرخۆدانمان سەرکووتنە'یان دا.

شەرمەزارکردنی قەیوم

چالاکییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت بەردەوامە. جەماوەری گەل لە گەڕەکی گاپێ لێکترگردبوونەوە، دوای گێڕانی گۆڤەند بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری بەرەو باڵەخانەی شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.

پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا                     

لە ڕێپێوانەکەدا دایکان پانکارتیان بە نووسینی "قەیوم کودەتایە لە دژی ئیرادەی گەل" بەرزکردەوە، لەگەڵ ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاو و گەلی کورد"، "ژن ژیان ئازادی" و "بەرخۆدان سەرکەوتنمانە"یان دەگووتەوە.

لەگەڵ بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا بە هەزاران کەس تێکەڵی ڕێپێوانەکە بوون و کاسبکارانی شارەکەیش بە چەپڵە و هەڵهەڵەی سەرکەووتن پشتگیرییان دا بە ڕێپێوانەکە.

جەماوەری گەل بە ووتنەوە درووشمی "قەیوم دزە"، "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" بەشداری ئێشکگری پێش باڵەخانەی شارەوانی بوون.