پەیامی رێبەر ئاپۆ

رێبەر ئاپۆ: گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بخوڵقێندرێت، من خاوەنی ئەو هێزە تیۆریک و پراتیکیەم کە ئەم قۆناغە لە دۆخی شەڕەوە بگوازمەوە سەر بواری یاسایی و سیاسی.

پەرلەمانتاری بازنەی رحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان پەیامی رێبەر ئاپۆی بڵاوکردەوە.

عومەر ئۆجالان رایگەیاند: "لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی من لەگەڵ بەڕیز ئۆجالان دیدارم ئەنجامدا. ئەو دیدارە لە چوارچێوەی دیداری بنەماڵەدا ئەنجامدرا. بەڕێز ئۆجالان لە دیدارەکەدا لە سەر پێشهاتە گشتییە سیاسیەکاندا هەڵسەنگاندنی کرد، ئەو پەیامەی بۆ رای گشتیدا: 'گۆشەگیری بەردەوامە. ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێندرێت، من ئەو هێزە تیۆریکی وپراتیکیەم هەیە کە ئەو قۆناغە لە بوار و زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆ بواری یاسایی و سیاسی'. دۆخی تەندروستی ئەو باش بوو. سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو".