پژاک بە بۆنەی رۆژبوونی ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکە رێورەسمێکی سیاسی و هونەری ئەنجاو دەدات

پژاک بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد رێورەسمێکی سیاسی و هونەری بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لەسەر زووم لە ٣ی نیساندا بەڕێوە دەبات.

رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات لەمبارەیەوە ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە بۆ بەرز ڕاگرتنی ٧٢مین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ڕێوڕەسمێکی سیاسی و هونەری بە شێوەی دیجیتاڵ لەسەر زووم بەڕێوە دەچێت.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئاگاداریەکەدا دەڵێت، " لە ڕێوڕەسمەدا پەیامی سیاسی هاوسەرۆکایەتی پژاک پێشکەش دەکرێت و دواتر گوێ بیستی چەند پەیامێکی تر دەبین."

ئاگاداریەکەی رێکخستنەکانی پژاک لە دەرەوەی وڵات بەم شێوەیەیە:

”پیرۆز بێت ۴ی نیسان(١۶ی خاکەلێوە)

بۆ بەرز ڕاگرتنی ٧٢مین ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ١٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ڕێوڕەسمێکی سیاسی و هونەری بە شێوەی دیجیتاڵ لەسەر زووم بەڕێوە دەچێت. لەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی سیاسی هاوسەرۆکایەتی پژاک پێشکەش دەکرێت و دواتر گوێ بیستی چەند پەیامێکی تر دەبین. هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا بۆ پیرۆز کردنی ئەم بۆنانە، چەند هونەرمەندێک لەگەڵمان دەبن. لێرەوە بەخێرهاتنی ئێوە دەکەین. لە رێگای لینک و میتینگ ئایدی خوارەوە دەتوانن بێنە ژۆری ڕێوڕەسمەکە و بەشدار ببن.

ڕێکەوت: 2021-04-03

کاتژمێر: 18:00 ئەورووپای ناوەندی"

ف.ق