قڕکردنی سیاسی: ئەندامانی دەم پارتی دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ، هاوسەرۆکانی رێکخستنی ناوچەی ئەسەنیورتی دەم پارتی بەهار کاراتاش و فاتیح ئەرگون دەستبەسەر کران.

هاوسەرۆکانی رێکخستنی ناوچەی ئەسەنیورتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەهار کاراتاش و فاتیح ئەرگون لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەرکران.

 پۆلیسەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی ناوچەی ئەسەنیورتی دەم پارتی ماڵەکانیان پشکنی.

پۆلیسەکان بینای پارتەکەشیان لەو ناوچەیە پشکنی و دەستیان بە سەر گۆڤار، کتێب و کۆمپیوتەردا گرت.

هـ . ب