عێراق دیسان سەبارەت بە نەوت سکاڵای لە تورکیا کرد
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت، عێراق دووبارە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی باشوری کوردستان، سکاڵای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت، عێراق دووبارە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی باشوری کوردستان، سکاڵای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە تورکیا بڕی 601 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار بداتە حکومەتی عێراق و هیچ زانیارییەک لەبارەی سکاڵا نوێیەکەی عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی ئەمریکا کە تورکیا 601 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار بداتە عێراق، هێشتا کارایە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی داواکارییە نوێیەکەی عێراق لە دژی تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە، چەند مانگێکە دانوستانەکانی هەناردەکردنی نەوت لە نێوان تورکیا و عێراق بەردەوامە و ئەم هەنگاوە نوێیەی عێراق دەریدەخات کە عێراق و تورکیا لەسەر هەناردەکردنی نەوت ڕێکنەکەوتوون.
عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، داوایەکی ئاراستەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس کردبوو. دادگا بڕیاریدا کە تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە و پێشێلی ئەو ڕێککەوتنەی کردووە کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە نێوان هەردوو دەوڵەت واژۆ کراوە.