"عێراق پێگه‌ی به‌هێزه و له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وت سازش بۆ تورکیا ناکات"
ڕۆژنامه‌ی ئەلعەرەب چاپی له‌نده‌ن دەڵێت: "عێراق پێگه‌ی به‌هێزه و پێناچێت له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هیچ سازشێك بۆ وه‌فده توركییه‌كه بكات".
ڕۆژنامه‌ی ئەلعەرەب چاپی له‌نده‌ن دەڵێت: "عێراق پێگه‌ی به‌هێزه و پێناچێت له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان هیچ سازشێك بۆ وه‌فده توركییه‌كه بكات".
ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەنی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی دانوستانكارانی عێراق كاتێك له‌گه‌ڵ وه‌فده تووركییهكه كۆده‌بێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك-به‌نده‌ری جیهان. به بڕوای ڕۆژنامه‌كه؛ پێگه‌ی عێراق له دانوستانه‌كه‌دا به‌هێزه و پێناچێت هیچ سازشێك بۆ وه‌فده توركییه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی توركیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم و عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس له كۆتایی مانگی ئازاری رابردووه‌وه راگیراوه، كۆبوونه‌وه‌كه له ئاستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه.
ئه‌وان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه مل بۆ داواكارییه‌كانی توركیا كه‌چ بكه‌ن
به‌پێی ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه، عێراق ئه‌مڕۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ سازشێك بۆ وه‌فدی توركی ناكات و ئه‌گه‌ر وه‌فده توركییه‌كه هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر لۆجیكی سازشپێكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن، ئەوا ڕەتی دەکەنەوە مل بۆ پێشنیارەکانیان کەچ بکەن و په‌نا بۆ چه‌ند سیناریۆیه‌كی جێگره‌وه‌ی دیكه ده‌بن له‌پێناو فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكیش له ڕێگه‌كان زیندووكردنه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی (كه‌ركوك-بانیاس)ـه.
دوو ئەڵتەرناتیف هەیە
پێشتر، عه‌لی مهشكوور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سرووشتییه‌كان، به ڕۆژنامه‌ی (الصباح)ـی عێراقیی ڕاگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان دوو پێشنیاری داوه‌ته حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی حكوومه‌تی فیدراڵی، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، یه‌كه‌میان بریتییه له "پشكی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتیی كۆمپانیای (سۆمۆ) و له ڕێی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی باشووره‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات".
نەوت لەڕیگەی سوریاوە هەناردە دەکەن وەکو ئەڵتەرناتیفی تورکیا
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پێشنیاری دووه‌میشی خستۆته ڕوو: "پێشنیاری دووه‌م بریتییه له ده‌ستكردن به چاككردنه‌وه و ئاماده‌كردنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق-بانیاس كه به خاكی سوریادا تێده‌په‌ڕێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بهرههمهێنرای هه‌رێم".
عێراق یه‌كێك له‌و دوو پێشنیاره جێبه‌جێ ده‌كات
مهشكوور ئاماژه‌ی به عینادیی توركیا كردووه له ڕێنه‌دان به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و به (الصباح)ـی وتووه: "عێراق هه‌موو ڕێوشوێنه دیپلۆماتییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر له‌پێناو ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك-جیهان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و ملی نه‌دا بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیی نێوده‌وڵه‌تیی پاریس و پێداگریی كرد له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵی گواستنه‌وه‌یه‌ی نه‌وت كه ڕۆژانه ملیۆنان دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌وا عێراق یه‌كێك له‌و دوو پێشنیاره جێبه‌جێ ده‌كات".
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی (العرب)، ئه‌و لێدوانانه‌ی مهشكوور ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه عێراق هه‌ر پێش دانوستانه‌كان هه‌ر جۆره سازشپێكردن و چاوسووركردنه‌وه‌یه‌كی توركیای ڕه‌ت كردۆته‌وه.
دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی نه‌وتی هه‌رێم، به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (١٩-٢٨/٥)ی توركیا وه‌ستان، به‌ڵام چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێیان وایه خاوه‌خاوی تووركیا و دهستییدهستییكردن به عێراق و هه‌رێم هۆكاره‌كه‌ی شتێكی دیكه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت سازش به عێراق بكات له‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كو سزا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه؛ خۆی بدزێته‌وه یان بیدات به‌سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌مه له‌پاڵ مه‌رجێكی دیكه كه بریتییه له ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت به هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر پێیان داون.
عێراق هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوک-بانیاس وه‌گه‌ڕ بخاته‌وه
چاودێره ناوخۆیی و بیانییه‌كان وای ده‌بینن كه ئه‌م تیزپێكردنهی توركیا ڕه‌نگه ببێته هۆی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه عێراقییانه‌ی سه‌ر به ئێرانن و عێراق به‌ره‌و ئه‌وه بئاژوون كه هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوک-بانیاس وه‌گه‌ڕ بخاته‌وه.
زانیاری دەربارەی هێڵی کەرکوک - بانیاس
هێڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك-به‌نده‌ری بانیاس؛ له كه‌ركوكه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تا ده‌گاته به‌نده‌ری بانیاس له پارێزگای لازقییه‌ی سوریا، هێڵه‌كه دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانیی و له ساڵی ١٩٥٢ له لایه‌ن كۆمپانیای (بریتش پێترۆلیۆم)ـی به‌ریتانییه‌وه بونیاد نراوه و كاتی خۆی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری تێدا وه‌به‌رهێنراوه.
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه زۆر بایه‌خدار ده‌بێت بۆ رژێمی سوریا
ئه‌سیر ئه‌لغرێری، وه‌زیری بازرگانیی عێراق مانگی پێشوو ڕایگه‌یاندا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فیراس حه‌سه‌ن قه‌دوور، وه‌زیری نه‌وت و سامانه كانزاییه‌كانی سوریا، باسی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌یان كردووه، وه‌زیره عێراقییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بەگەڕخستنەوەی ئەو هێڵە زۆر بایەخدار دەبێت بۆ سوریا به تایبه‌تیی كه ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست قه‌یرانێكی قووڵی نه‌بوونی وزه‌وه ده‌ناڵێنێت.
وەزیری بازرگانی عێراق: پێداگری هه‌یه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی کەرکوک-بانیاس
غرێری، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هێڵه‌كه بۆ عێراقیش گرنگییه‌كی تایبه‌تیی هه‌یه، چوونكه ئێستا تێچووی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زۆر به‌رزه، هه‌ربۆیه پێداگری هەیە لەسەر بەگەڕخستنەوەی ئه‌و هێڵه به جۆرێك ئه‌و به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته ناو خاكی عێراقه‌وه حكوومه‌تی به‌غداد و ئه‌وه‌شی ده‌كه‌وێته ناو خاكی سوریاوه حكوومه‌تی دیمه‌شق تێچووه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ بگرن.
له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی زیندووكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی كه‌ركوک-بانیاسدان
چاودێران و پسپۆڕانی بواری وزه وای ده‌بینن قه‌یرانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی توركیاوه پرۆسێسی به‌گه‌ڕخستنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه خێراتر ده‌كات، به‌تایبه‌تیی كه هێزه شیعییه‌كان به‌هۆی دژایهتییكردنی هێڵی (به‌سڕه-عه‌قه‌به)وه كه ده‌كه‌وێته ناو خاكی ئه‌رده‌نه‌وه دژایه‌تیی ئه‌و هێڵه ده‌كه‌ن و لەگەڵ بیرۆكه‌ی زیندووكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی كه‌ركوک-بانیاسدان.
عێراق هەنگاوی جدی دەنێت بۆ بەگەڕخستنەوەی هێڵی کەرکوک-بانیاس
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب له زاری پسپۆڕانه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لایه‌نی عێراقیی له‌گه‌ڵ وه‌فدی توركیا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش ڕێك بكه‌ون، بیرۆكه‌ی زیندووكردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی كه‌ركوک-بانیاس هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌مێنێت و عێراق به ئاراسته‌ی كاركردن تێیدا هه‌نگاوی جدی ده‌نێت.
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵه عێراقی-سورییه‌كه تێچووی هه‌نارده‌ی نه‌وت کەمتر دەکات
شاره‌زایانی ئابووری وای ده‌بینن بەگەڕخستنەوەی هێڵه عێراقی-سورییه‌كه تێچووی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باكوری عێراق به ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و هێڵه له مه‌ودایه‌كی كورتدا ده‌توانێت نه‌وتی باكور بگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، باكوری عێراق بڕێكی گه‌وره‌ی نه‌وتی تێدایه كه به ١٣ ملیار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به ١٢%ی هه‌موو نه‌وتی یه‌ده‌گی عێراق ده‌خه‌مڵێنرێت.
لە قازانجی عێراقە نەوت لەڕێگەی سوریا هەناردە بکات لەبری تورکیا
جا ئه‌گه‌ر تێچووی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه گه‌وره‌یه‌ی نه‌وت له ڕێی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوک-به‌نده‌ری جیهان و ئه‌و هه‌موو مه‌رج و كۆت و به‌ندانه‌ی تووركیا به‌سه‌ر عێراقییدا سه‌پاندوون به‌راورد بكرێت به هه‌نارده‌كردنی له‌ڕێی به‌نده‌ری بانیاسه‌وه، ئه‌وا ئابووری عێراق بڕێكی ئێجگار گه‌وره‌ی پاره قازانج ده‌كات.
هەناردە کردنی نەوت لە ڕیگەی سوریاوە سودی دیکەشی بۆ عێراق هەیە
به پێی زانیاریی به‌رپرسان، عێراق به زیندوكردنه‌وه‌ی هێڵی كه‌ركوک - بانیاس ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌شی چنگ ده‌كه‌وێت ئه‌ویش سوودوه‌رگرتنه له پاڵاوگه‌كانی سوریا، چوونكه ئێستا عێراق ناچاره نه‌وت بنێرێته وڵاتانی زۆر دوورتر بۆ پاڵاوتن، هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه ته‌باش دێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی عێراق بۆ زۆركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت و هێڵی كه‌ركوک-بانیاسیش له بنه‌مادا توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌یه، عێراق به‌نیازه هه‌تا ساڵی ٢٠٢٧ ئاستی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وت بگه‌یه‌نێته ٨ ملیۆن به‌رمیل.