رێپێوان له پێناو ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ له دووه‌م رۆژدا به‌رده‌وامه
رێپێوانی درێژمه‌دوا له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه له شاری ئه‌سسه‌نی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكردبوو، له دووه‌م رۆژدا له دۆیسبورگ به‌رده‌وامه.
رێپێوانی درێژمه‌دوا له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه له شاری ئه‌سسه‌نی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكردبوو، له دووه‌م رۆژدا له دۆیسبورگ به‌رده‌وامه.
رێپێوانی درێژمه‌ودا به دروشمی "بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" ساز كرا.
رێپیچوانه‌كه ١١ی ئه‌یلول له شاری ئه‌سسه‌ن ده‌ستیپێكرد، له دووه‌م رۆژدا له دۆیسبورگ به‌رده‌وامه.
چالاكوانان ئه‌مڕۆ له شاری كرێفێلد رێپێوان ده‌كه‌ن. پێشبینی ده‌كرێت له كرێفێڵد رێپێوانی به مه‌سخه‌ڵ ساز بكرێت.
گه‌نجانی كورد و ئینته‌رناسیۆناڵیسته‌كان له ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، سویسرا، كۆڵۆمبیا، ئوستراڵیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، هۆڵندا و چه‌ندین وڵاتی تر به‌شدارییان له رێپێوانه‌كه‌دا كردووه.
هـ . ب