رێپێوانی گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە پاریس دەستیپێکرد

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان لە ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، دەستیپێکرد.

ڕێپێوانی درێژمەودای پاریس کە بڕیارە ٢ رۆژ بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام بێت، بە خۆش و خڕۆشەوە دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە بە دروشمی ' لەدژی خیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی' لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ٣٠ – ٣١ی تەمووز بەردەوام دەبێت، بە سەدان گەنج بەشداریان کردووە.
 

'پێویستە گەنجان وڵام بدەنەوە'

لەسەر ناوی تەجەشە سەرحەد رۆنی قسەی کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " لە کەسایەتی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئاپۆدا، هێرش و سیاسەتی گۆشەگیری سەر تەڤگەری گەلی کورد و گەلی کورد قورس دەکرێت."

رۆنی رایگەیاند کە لە ئەوروپا، ناوەندی سیستمی کاپیتالیزم و نەتەوەدەوڵەت، تواندنەوە، یەنتەگراسیۆن و بێشکۆیی لەسەر کورد دەسەپێنرێت. رۆنی باسی ئەوەی کرد کە گەلی کورد چەندین ساڵە لەدژی ئەم سیاسەتە تێدەکۆشێت و وتی، " بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجان شەڕ دەستپێکرا و تێکۆشان بەردەوامە. هەڵوێستی گەنجان و گەلەکەمان لەدژی هێرش و داگیرکەری، دیارکەرە. پێویستە گەلەکەمان، بە فیداکاریەکی گەورە و رۆحی ئاپۆیی پێشەنگایەتی چالاکیەکان بکەن. گەریلاکان کە شەڕێکی بێوێنە بەڕێوەدەبەن، هێز و مۆڕاڵ لە یەکێتی گەلەکەمان وەردەگرن. بەم بۆنەیەوە بەشداری ڕێپێوانی جەماوەری درێژمەودا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا وڵامێکی گرنگە لەدژی هێرشەکان.

پێویستە بە چالاکیەکانمان بەشداری لە هەنگاوەکە بکەین

لەسەر ئەم بناغەیە، وەک تەجەشە و تەکۆ – ژن، ئێمە داوا لە گەل، گەنجانی کورد لە ئەوروپا، بە تایبەتی گەنجان لە فەڕەنسا و ئینتەرناسیۆنالیستەکان دەکەین کە بە دروشمی ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت، وەرن بۆ جەنگی ئازادی، بەشداری لە قۆناغەکەدا بکەن. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە بۆ تاوانبارکردنی داگیرکەران و سەرکەوتنی ئەم شەڕە، پشتگیری و یەکێتی پێویستە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە یەکبگرن و بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن.

بەشی درانسی – ستالینگرادی ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و بەشەکەی دیکە سبەینێ لەنیوان ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا و ناشناڵ ئەەنجام دەدرێت.

ف.ق