رژێمە فاشیستەکەی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی کورت و یوجای رەت کردەوە
ناڕەزایەتی لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر هەر یەک لە شەهناز کورت و عەزیم یوجان هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئارموشی شاری وان رەتکرایەوە.
ناڕەزایەتی لە دژی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر هەر یەک لە شەهناز کورت و عەزیم یوجان هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی ئارموشی شاری وان رەتکرایەوە.
دوای ئەوەی شارەوانی ناوچەی ئارموشی شاری وان لە لایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە دەستی بەسەرداگیرا، هەر یەک لە شەهناز کورت و عەزیم یوجان هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکە دەستگیر کران و دادگا سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر کورت و ٧ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیشی بەسەر یوجاندا سەپاند.
لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو سزایە، دادگا تەمیز، بڕیاری حەوتەمین دادگای سزا قوڕسەکانی شاری وانی قبوڵ کرد و سەردانی پارێزەرانی ئەو دوو هاوسەرۆکی شارەوانیەیان بە زۆرینەی دەنگ رەتکردەوە.
پارێزەران بڕیاریان داوە سەردانی دادگای باڵا بدەن.
ز.ش