سێ نامەی مێژوویی نەورۆز
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ لە نەورۆزدا تەونی ئاشتیی دانا. ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتی دیموکراتیکە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ لە نەورۆزدا تەونی ئاشتیی دانا. ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتی دیموکراتیکە.
سەرەڕای چەندین کۆمەڵکوژی و گوشار و قەدەغەکاری مێژووی نەورۆز بووەتە گەردەلول بۆ باکوری کوردستان و تورکیا.
نەورۆزی ٢٠١٥ی ئامەد یەکێکە لەو نەورۆزانە. نەک تەنها لە ساڵی ٢٠١٥دا، نامەکانی نەورۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ لە چوارچێوەیەکدان، کە مێژوو دەژیینەوە. ئەو نامەیە لە سەرەتای پرۆسەکەوە تاوەکو راگەیاندنی ئاشتی لە ئامەد بەرامبەر بە ئامادەبوونی ملیۆنان مرۆڤ خوێندرایەوە.
یەکەم مژدەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٣
عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بە پەیامەکانی دەستی بە دروستکردنی ئاشتی کردبوو. یەکەم جار لە نامەی ساڵی ٢٠١٣دا وتی، پرۆسەیەکی نوێ دەست پێ دەکات. ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی سیاسی بوو. ئاماژەی بەوەکرد، تێکۆشان 'گەیشتووەتە شوێنێک'. ئەمە بەشێکە لە نامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان:
"سەدان هەزار و ملیۆنەها کەس، کە بە دڵیان گۆڕەپانەکان بە ئاگر دادەپۆشن، ئیدی دەڵێن، ئاشتی، خوشک و برایەتی و چارەسەری. ئەو تێکۆشانە لە دژی ئەو ناچارەسەرییانە، کە پێیدا تێپەڕیووین، لە دژی نەزانی، کۆیلایەتی بە سەرهەڵدانی کەسیی من دەستی پێ‌کرد، لە دژی هەموو جۆرە داسەپاندنێک، بە ئامانجی بنیادنانی بیروبڕوایەک و رۆحێک و ئیرادەیەک بوو. ئەمڕۆ دەبینم، کە ئەم هاوارە گەیشتووەتە شوێنێک.
شەڕی ئێمە نەبووەتە شەڕ لە دژی هیچ ڕەگەز، ئایین، مەزهەب و گرووپێک. شەڕی ئێمە لە دژی چەوساندنەوە و زوڵم، جەهالەت و نەزانی، ناهەقی، دواکەوتوویی، لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و ستەم و چەوساندنەوەیەک بووە. ئەمڕۆ ئێمە ئێستا لە تورکیایەکی نوێ، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ هۆشیار دەبینەوە. ئەو گەنجانە، کە بانگەوازەکەی من لە ئامێز دەگرن، ئەو ژنە بەرزانە، کە پەیامی خۆیان دەخەنە دڵی خۆیان، دۆستان، کە وتەکانی ئێمە بەسەر و چاو قبوڵ دەکەن، ئەو مرۆڤانە، کە گوێ لە دەنگی من دەگرن، ئەمڕۆ سەردەمێکی نوێ دەست پێ دەکات. لە پڕۆسەی بەرهەڵستی و بەرخودانی چەکدارییەوە دەرگا بەڕووی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراتیکدا دەکرێتەوە. پرۆسەیەکی لەو شێوەیە دەستپێدەکات، کە هێڵی سیاسیی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی گرنگترن، هۆشمەندی و هۆشیارییەکی وەها گەشە دەکات، کە مافە دیموکراتیکەکان، ئازادییەکان و یەکسانی بە بنەما دەگرێت".
پەیامی ڕێبەری گەلی کورد، کە لە نەورۆزی ٢٠١٣ دا خوێندرایەوە سەرەتای پرۆسەی چارەسەری بوو.
لەو نامەیەدا ئۆجالان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر سوکایەتی بە قۆناغەکە بکرێت ئاشتی لە دەست دەچێت.
بانگەوازی بۆ گەلی تورکیا کرد
"گەلی تورکیا خۆشەویست!
مێژوو نیشانی داین، ڕێبەرایەتیی ئاشتی بە بڕیار نیشان نادرێت، بەڵکو ئەوانەى کێشەى مێژوویی بە هی خۆیان بزانن و بە گشتی ئەو وەڵامی هەموو خوێن و ئازارەکان و مردنەکان بدەن بە ئێمە.
مەترسیدارترین کێشە لە بەردەمماندا ئەوەیە، کە چاوەڕێی وەڵام بین، ئایا دەبێت زیانەکان هەمیشە خۆیان دووبارە بکەنەوە، یان دەبێت بە دیموکراسییەکی تەواو و ڕادیکاڵ بە ڕێگای خۆماندا بڕۆین.
بارودۆخەی بەرچاوی ڕۆژانە، کە لە نەورۆزەوە تا ئەمڕۆ تیایدا دەژین، ڕێک شێوازی جیابوونەوەیە، کە بۆ ئێمە قورس‌تر دەبێت. یان ڕژێمی پیلانگێڕ و کودەتاچی، کە پشت بە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بەستووە، یان ئەو ٢٠٠ ساڵەی ڕابردوودا سەرلەنوێ لە خۆیدا نۆژەن بکاتەوە و بەردەوامیی پێ بدرێت، یان پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک کە لەسەر ئامانجی مێژوویی خۆیان جێگیر بوون بە ڕیفۆرمی دێموکراتیکی فراواندا تێدەپەڕن و رژێمی یاسای بنەڕەستیی دیموکراتیک میکانیزمی پیلانگێڕ و کودەتاچی پارچە بکات و چارەسەری دروست بکات. تەواوی ڕێگا مامناوەند و کاتیەکان ئیدی گەیشتوونەتە بنبەست.
ئەوەی تا ئێستا بەردەوام بوو پرۆسەی دیالۆگ بوو و گرنگ بوو. لەم پرۆسەیەدا هەردوولا نیازە باش و دروست و قایلکەرەکانی یەکتریان تاقیکردۆتەوە. لەو تاقیکردنەوەیەدا، کە لەگەڵ هەڵوێستی خۆقورسگرتن، هەڵاتنی حکومەت لە بنەما یاساییەکان روویداوە و درێژکردنەوەی کات دەبینرێت، بەڵام هەردوولا سوورن لەسەر ئەوەی، کە بەدوای ئاشتیدا بگەڕێن، بەڵام هەرچەندە پرۆسەکانی دیالۆگ گرنگن، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان پێنابەخشێت لەبەر ئەوە، ئاسایشی تەواو ناهێنن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام. ئەو خاڵەی کە ئێمە دایدەنێین، بۆ سیستمی دانوستان لە چوارچێوەیەکی یاسایی راناکات.
ئاشتی لە جەنگ قورسترە، بەڵام لە هەموو شەڕێکدا ئاشتی هەیە. کاتێک ئێمە بەرەنگاریمان دەکرد ئێمە نەدەترساین، کاتێک ئێمە لەگەڵ یەک رێبکەوین، ئێمە ناترسین".
نەورۆزی مێژوویی ٢٠١٥
دیسان ملیۆنان کەس لەئامەد ڕوویان لەنەورۆزی ٢٠١٥ کرد و تێیدا نامەی مێژوویی ئۆجالان ەخوێندرایەوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی ئاشتی و دیموکراسیی بۆ دانابوو، لە ناو شەڕدا بوو. عەبدوڵا ئۆجالان لەو نامەیەدا پێش هەموو شتێک سەرنجی خستە سەر شەڕ و دەرئەنجامە سامناکەکانی ئیمپریالیزم:
"قه‌یرانه‌كانی سیاسه‌تی نیۆلیبڕاڵ كه سه‌رمایه‌داری ئیمپریالیست و هاوكاره‌كانیان له ناوچه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو جیهانیاندا سه‌پاندوون، له وڵات و هه‌رێمه‌كه‌ماندا، به‌شێوه‌یه‌كی رووخێنه‌ر له‌ئارادان. جیاوازی ئایینی و نه‌ژادی كو‌لتور و گه‌له‌كه‌مان، له ناو ئه‌م قه‌یرانه‌دا، به شه‌ڕی ناسنامه‌ی ئاست نزم و بێ واتا له‌ناو ده‌برێن. نه به‌ها مێژووییه‌كانمان، نه ئه‌وانه‌ی نوێن، نه ئه‌وانه‌شی ویژدانی و سیاسی له به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆیه‌دا ناتوانێت بێده‌نگ و بێ هه‌ست بمێنێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌ستوه‌ردانێكی به‌په‌له، به‌رپرسیارێتی ئێمه‌ی باوه‌ڕی ئایینی، سیاسی و ئه‌خلاقییه".
لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌رنجی راكێشابوو بۆ سه‌ری لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه‌باخچه بوو: "مێژوو و گه‌لانی ئێمه، داوای چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیك و ئاشتییه‌ك به پێی رۆحی سه‌رده‌مه‌كه‌یان له ئێمه ده‌وێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، له قۆناغی مێژوویی دۆڵمه‌باخچه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه له ١٠ خاڵ پێكدێت، كه له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یه‌نرا، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێ‌دا، رووبه‌ڕووین.
به‌جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه نه‌خشه‌ڕێگا ده‌یسه‌پێنێت، په‌كه‌كه ئه‌و تێكۆشانه‌ی كه نزیكه‌ی ٤٠ ساڵه له دژی توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و له چه‌ك پێكده‌هات، كۆتایی پێبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژی و تاكتیكه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆیان به پێی رۆحی سه‌رده‌م ده‌ستنیشان بكه‌ن، من سازكردنی كۆنگره‌یه‌ك به پێویست و مێژوویی ده‌بینم. من هیوادارم كه له كورتترین ماوه‌دا، بگه‌ینه جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی و به تێپه‌ڕبوون له كۆمسیۆنێك كه له نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و له لیژنه‌ی به‌دواداچوون پێكدێت، ئێمه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به واقعی كردنی ئه‌و كۆنگره‌یه ببینین. به‌و كۆنگره‌یه‌ی ئێمه، ئیتر سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات. له‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، له ناو كۆماری توركیادا، له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی ده‌ستووری، وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك و خاوه‌ن ناسنامه‌ی دیموكراتیك، ئێمه ده‌چینه قۆناغی ژیانی برایه‌تی و ئاشتیانه".
پێشنیار ده‌كه‌م ماڵی هابه‌شی دیموكراتیك دروست بكرێت‘
عه‌بدوڵا ئۆجالان، له نامه‌ی ٢٠١٣دا نه‌ك هه‌ر بۆ توركیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش داواكاری ئاشتی ده‌خاته‌ڕوو: "پێویسته بزانین كه هێزه ئیمپرالیستیهكان، كه ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست نه‌بوون، زۆرداری هه‌ره دوایین له شێوه‌ی داعش خۆی نیشانداوه. ئه‌و رێكخراوه‌ی كه واتای دڕندهییش بێ واتا ده‌كات، به بێ ئه‌وه‌ی بڵێت كه ئه‌مانه ژن و منداڵن، به‌تایبه‌تی كورد، توركمان، عه‌ره‌ب و ئێزدی و ئاسوری و سوریانی، له دژی هه‌موو گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی هه‌رێمه‌كه، كۆمه‌ڵكوژی دڕندانه ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و مێژووه بێ به‌زه‌یی و وێرانكاره كۆتایی پێبهێنین و بپه‌ڕینه‌وه بۆ ئاشتی، برایه‌تی و دیموكراسیه‌ك كه به پێی پاشخانی راسته‌قینه‌ی ئێمه بێت. ئه‌وه‌ی كه من به راستی ده‌بینم و ئه‌وه‌ی به پێی بڕوای منه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نهتهوهدهوڵهتانهی كه نه‌ته‌وه‌په‌رستی وێرانكه‌ر، له‌ناوبه‌ر، گرژیخوازی هێناوه دنیاوه، له ده‌ركه‌وتنی به سیاسه‌تی دیموكراتیك، به ناسنامه‌ی دیموكراتیكی كراوه، ناچاری ئه‌وه‌یه كه بپه‌ڕێته‌وه بۆ هاوبه‌شی. بۆ ئه‌وه‌ش، من داوا له نهتهوهدهوڵهتهكان ده‌كه‌م كه با له ناوخۆیاندا، به سیاسه‌تی دیموكراتیك، شێوازێكی نوێی هاوبه‌شی دیموكراتیك پێكبهێنن و هه‌روه‌ها نهتهوهدهوڵهتهكان با له نێوان خۆیاندا، ماڵی هاوبه‌شی دیموكراتیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنن".
"رۆحی ئه‌شمه"
عه‌بدوڵا ئۆجالان له كۆتا نامه‌یدا "رۆحی ئه‌شمه"ی وه‌ك هێمای مێژووی نوێ له نێوان گه‌له‌كاندا سڵاوكرد: "به بێ ئه‌وه، به‌هۆی ئه‌مڕۆوه من داوا له گه‌نج و ژنان كه بۆ ئازادی ده‌جه‌نگن ده‌كه‌م، كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێوه پێكده‌هێنن، با له تێكۆشانی یه‌كسانی و ئازادی‌دا، له گۆڕه‌پانه ئاپوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می به‌رده‌مماندا، به شێوه‌یه‌كی هه‌ره چالاك به‌شدار بن و سه‌ربكه‌ون. جیا له‌وه، من سڵاو له به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ ده‌كه‌م كه هه‌م بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌میش بۆ جیهانی نێونه‌ته‌وه‌یی واتایه‌كی مه‌زنی هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، سڵاو له "رۆحی ئه‌شمه" ده‌كه‌م كه وه‌ك هێمای مێژووی نوێ له نێوان گه‌لانی ئێمه‌دایه. هه‌موو ئه‌و دهستنیشانكردنانهی كه من هه‌وڵمدا له سه‌ره‌وه باسیان لێوه‌بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به ره‌سته‌یه‌ك بیڵێم، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كۆمه‌ڵگا سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه، داڕشتنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی مێژوویی و ژیانی رۆژانه بانگه‌وازێكی به‌نرخه".
ژ.ت / هـ.ب