سێ وڵاتپارێز ئێشکگریی ئازادی ئەم هەفتەیان وەرگرت

چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٥٦٧ هەفتەیە کە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا بەردەوامە؛ ئەم هەفتەیە سێ وڵاتپارێز لە ئەڵمانیاوە هاتن و بوونە ئێشکگر.

ئێشکگریی ئازادی کە لەلایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە ستراسبورگ دەستیپێکردبوو لە هەفتەی ٥٦٧ەمیندا بەردەوامە.

ئەم هەفتەیە سێ وڵاتپارێز کە لە ئەڵمانیاوە هاتبوونە ستراسبورگ ئێشکگرییان وەرگرت.

ئەو کەسانە کە گروپەکەدا بوونە ئێشکگر ئەمانەن: فەخرەدین زەرای، فەتتاح جیریت و مەحمود ئاگرمان.

فەخرەدین زەرای کە بە نوێنەرایەتی هەڤاڵانی ئێشکگری قسەی کرد وتی، "ماوەیەکی زۆرە کە ئێمە ئاگامان لە رێبەرایەتیمان نییە. بۆ ئەوەی خاوەنداری لێبکەین ئێمە هاتین، بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی هەڵبگیرێت، داوامان لە رێکخراوەکانی کوردییەکان ئەوەیە کە خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکەن".

هـ . ب