ساکی: نابێت یەک دەنگیش بفەوتێت
یەک لە کاندیدەکانی ناوچەی دووەمی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز ئۆزگول ساکی کە خۆی وەک 'فیمینیستی سۆسیالیست' دەناسێنێت باسی لەوەکرد کە نابێت یەک دەنگیش بفەوتێت.
یەک لە کاندیدەکانی ناوچەی دووەمی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز ئۆزگول ساکی کە خۆی وەک 'فیمینیستی سۆسیالیست' دەناسێنێت باسی لەوەکرد کە نابێت یەک دەنگیش بفەوتێت.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی دووەمی ئیستەنبوڵ ئۆزگول ساکی لە ساڵی ١٩٧٦ چایجومای ناوچەی زۆنگوڵداغ لەدایکبووە. دوای تەواو کردنی زانکۆ وەک مامۆستا دەستبەکاربووە و لەوکاتەوە تێکەڵ بە کاری سەندیکایی بووە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە پێناو دروستکردنی لیژنەی ژنان لە سەندیکاکاندا خەباتی کردووە. ساکی کە بەشداری لە بزوتنەوەی فیمینیستدا کردووە، لە زۆر بابەتدا هاوکاری تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیشی کردووە. بەتایبەتی لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ژنان لەپێناو ئاشتیدا چووە کوردستان و لەوێ دیداری لەگەڵ ژناندا ساز کرد.
ساکی کە خۆی وەک 'فیمینیست سۆسیالیست' دەناسێنێت بەم جۆرە باس لە چوونە ناو پەرلەمان دەکات: "ئێمە پەرلەمان وەک گۆڕەپانێک بۆ گەیاندی دەنگی شەقام دەبینین. لەهەمان کاتدا وەک بوارێک بۆ تێکۆشانی رزگاری لە دژی پیاوسالاری دەیبینین".
هاوپەیمانی دوژمنی ژنان
ساکی ئەوەی خستەڕوو هاوپەیمانی کۆماری نێوان ئاکەپە و هوداپار و پێکهاتەکانی دیکەی راستەوخۆ هاوپەیمانی دژی ژنان و بەم جۆرە دوا: "لە چوارچێوەی تەسکی ئەقڵیەتی پیاو و بە گوێرە خۆیان ناسنامەیەک بۆ ژن بوونی هەیە. بۆ ژنان لە دەرەوەی ئەو ناسنامەیە هەموو توندوتیژییەک بە رەوا دادەنرێت. ئێمە ئەو سیستمە دەگۆڕین".
نابێت یەک دەنگیش بفەوتێت
ساکی باسی لەوەکرد کە دەبێت دەنگێکیش نەفەوتێت و وتی، بۆ گۆڕینی سیستم ئەمە زۆر گرنگە. ساکی رایگەیاند، "زۆر گرنگە کە هەموو توانا و وزەی تێکۆشان لەم پرۆسەدا پێکەوە بخرێنەگەڕ و زیادکردنی ژمارەی پەرلەمانتارەکان لەم رێگەیەوە دەبێت. هەموو کەس ئەمە دەزانێت وپێویستی بە وتن نییە. گۆڕانکاری لە سیستمدا دێتە ئاراوە. ئێستا بینراوە کە کۆکردنەوەی هەموو دەسەڵاتەکان بەدەست یەک کەسەوە چەندە خراپە. هەربۆیە ئەم سیستمە دەگۆڕدرێت. ئەمەش پێویستی بە گۆڕینی یاسا و هەموارکردنەوەی دەستورە. لەمەدا ژمارەی پەرلەمانتار زۆر گرنگە. گرنگە کە دەنگێکیش بە فیرۆ نەچێت و ئێمە بتوانین ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار بنێرینە پەرلەمانەوە".
هـ . ب