سامی تان: زمان پێویستی بە تێکۆشانێکی فرەلایەنە هەیە

زمانناس سامی تان، ئاماژەی بەوەدا، دەتوانرێت ڕێگری لە سەرجەم قەدەغەکردن، گوشار و سیاسەتی تواندنەوەی (ئەسیمیلاسیۆن)دەوڵەت لەسە زمانی کوردی بکرێت و وتی: "زمان پێویستی بە کار و تێکۆشانێکی پرو فرەلایەن هەیە".

ی شوبات لە تورکیادا ڕۆژی زمانی دایکە، جارێکی تر قەدەغەکردن، گوشار و نکۆڵیکردن لە زمانی کوردی دەسپێدەکاتەوە. قەدەغەکردنی شانۆنامەیەک بە ناوی شانۆی 'شاژن و تراڤیس'، دەستگیرکردنی دایکێکی کورد لە فرۆکەخانەی ئەستەنبوڵ کە زمانی تورکی نەزانیوە، دواین نمونەی قەدەغەکردنی زمانی کوردییە.

سەرۆکی کۆمەڵەیی چاند و زمانی کورد، زمانناس سامی تان، خواستە ڕەگەزپەرستیەکانی بۆ ئاژانسی  هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند و ئەوەی دیاریکرد کاتێک زمان لەناو خەڵکیدا بڵاوبێتەوە، دەتوانرێت تواندنەوە و قەدەغەکردن بەتاڵبکرێتەوە. سامی تان باسی لەوەکرد ئەم هەنگاوەش پێویستی بە تێکۆشانێکی زانایانە و بە پلان هەیە.

سامی تان باسی لەوەکرد؛ قەدەغەکردنی زمان دەرنجامی عەقڵیەتی تەسکی دەوڵەت نەتەوەیە، ئەم بیرکردنەوەیە نکۆڵی دەوڵەمەندی و فرەکلتوری کۆمەڵگا دەکات و لە جێگەی ئەوە هەوڵی بونیادنانی پێکهاتەیەکی یەکتاپەرستی و دەدات، ئەو جوگرافیاییەی کە سەردەمانێک جێگەیی فرە زمانی بوو، ئێستا بووە بە گۆڕستانی فرەزمانی. سامی ئاماژەی بەوەکرد بۆ تێکشاکاندی ئەم عەقڵیتە پیویستمان بە خەباتێکی فرەلایەن و بە‌هێز هەیە.

'لە بەرئەوەی کورد گەلێکی خەباتکارە، هەوڵدەدن کورد تاوانباربکەن'

تان ڕایگەیاند خەباتکارترین و دژبەرترین نەتەوە، نەتەوەی گەلی کوردە، بۆیە لەو ئاستە بەرزەدا کورد تاوانبار دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا تێڕوانینی ئەم عەقڵێتە بەرامبەر بە زمانەکانی تر جیاوازنیە. تان ناڕەزایەتی ئەنجومەنی لە بەرامبەر پەڕلەمانتاری مێردین جۆرجیۆ ئەسڵان وەک نمونەیەک هێنایەوە، کە لە پەڕلەماندا بە زمانی سوریانی جەژنی کریسمیسی پیرۆزکردبوو، بەڵام بووە ئامانجی ناڕەزایەتی و وتی: "لەبەرئەوەی کورد سەرسەخترین دژبەری سیاسەتی تواندنەوەیە، لە دژی زمانی کوردی هێرش دەکرێت و هەوڵدەدەن تاوانباری بکەن".

 

'لە بابەتی زماندا پێویست بە کاری فرەلایەنە و پلانسازی زانستی هەیە'

تان باسی لەوەکرد کە خەباتی کورد گرنگە بەڵام هێشتا وەک پێویست نیە، بە تایبەت لە پرسی زماندا پێویست بە تێکۆشان و پلانسازی زانستی هەیە و وتی: "هێشتا هیچ پلان و سیاسەتکردنێکی جدی دەربارەی زمانی کوردی لە ناو پارتە کوردییەکاندا نیە. لەسەر ئەم بابەتە ئیرادەیەکی جدی نیە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان ڕێژەی قسەکردن بە زمانی کوردی لە ناو منداڵ و گەنجاندا زۆرکەمە. پێشتر نزیکەی ٩٠ لەسەدا بە کوردی قسەدەکرا، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئێستادا زۆر دابەزیوە. لە چاپەمەنیەکاندا بە بەراورد بە پێشو لە ڕوی زمانەوە پێشکەوتنێکی باش هەیە، بەڵام دەبینین لە ناو ژیانی ڕۆژانەدا زۆر کەم بەکاردەهێنرێت. گەر ئەم زمانە لە لایەن منداڵانەوە قسەی پێنەکرێت، ئەوەی هیچ پاشەڕۆژێک بوونی نابێت بۆ زمانی کوردی. بۆ ڕێگریکردن لەمە پێویستمان بە پلانسازییەکی زانستی و جدی هەیە، نمونەیەکی وەک زارۆک تیڤی. دەبێت چەندین کەناڵی لەم شێوە هەبێت. دەبێت لە دژی عەقڵیتی یەکپەرستی تێکۆشانێکی پڕ و فرەلایەن ئەنجام بدرێت. لەدژی ئەم عەقڵێتە دەبێت بیرکردنەوەیەکی دیموکراتیکی بونیاد بنرێت، ئەوەمان لەبیرنەچێت کاتێک زمان لەناو نەوەی نوێدا بڵاوبووەوە ئەوە دەتوانرێت ڕێگربێت لە تواندنەوە، تەنها بە کردەوە دەتوانین سیاسەتی تواندنەوە بەتاڵکەینەوە".