سانجار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووە

میتحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لەگەڵ ئاننالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووە.

میتحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان و ئاننالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا فەلەکناس ئوجا هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە و شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری مووش، بەشداریان لە کۆبوونەوەکەی ئەنقەرە کرد. لە چاوپێکەوتنەکەدا نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی ئەنجومەنی فیدڕالی ئەڵمانیاش ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵی داخستنی هەدەپە، دۆزی کۆبانێ، دۆزی سیاسەتمەدارانی هەدەپە بە تایبەتی زیندانیان نەخۆش و هێرشی داگیرکەری کرا.

' دەسەڵات لەبەرئەوەی هێزی کەم دەبێتەوە، شەڕی هەڵبژارد'

سانجار رایگەیاند کە هەوڵی داخستنی هەدەپە، بەردەوامی هێرشی داگیرکەری و سووربوون لەسەر هەڕەشەکان و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان لەدژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، راستەوخۆ پەیوەندیان بە کێشەی کوردەوە هەیە. سانجار دەشڵێت، ئەگەر حکومەت ئەم کێشەیە بەردەوامی پێبدات، واتە تەئکید لەسەر بەردەوامی سیاسەتی شەڕ لە ناوخۆ و دەرەوە دەکاتەوە.

سانجار راشیگەیاند، بیانوی حکومەت بۆ ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور راست نییە و وتی، " حکومەت کە پشتگیری کەم بووەتەوە، بەم ئۆپەراسیۆنانە هەوڵدەدات سیاسەتی ناوخۆ بەپێی خۆی دیزاین بکات.

سانجار هەروەها بە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای راگەیاند، زۆر گرنگە سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەسەر بەهای دیموکراسی بێت و ئامانجی ئاشتی و ئارامی جیهانی بێت.

ف.ق