ساریساچ: پێکەوە گۆڕانکاری دەکەین و پێکەوە سەردەکەوین
موراد ساریساچ کاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمان لە دیلۆک رایگەیاند، هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەبێتە هۆی دیاریکردنی سەدەی داهاتوی تورکیا و داوای لە هەمووان کرد پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن.
موراد ساریساچ کاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمان لە دیلۆک رایگەیاند، هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دەبێتە هۆی دیاریکردنی سەدەی داهاتوی تورکیا و داوای لە هەمووان کرد پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن.
ساریساچ ڕایگەیاند، هەڵبژاردنێکی مێژوویی بەڕێوەدەچێت و ڕاشیگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار چارەنووسی کورد و تەواوی تورکیا دیاری دەکەن و وتی، "لەم کات و سەردەمەدا، ئێمە لەلایەن گەلەوە ئیرادە و ویستێکی گەورە دەبینین. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین و ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین تاوەکو شایستەی گەلەکەمان و دەنگدەرانمان بین."
ساریساچ داوای لە گەل کرد، دەنگ بدەن و وتیشی، "دەنگێک بۆ کۆمەڵگا و بۆ داهاتووی کۆمەڵگا زۆرگرنگە. لەبەر ئەوەش داوا لە گەلەکەمان و کۆمەڵگەکەمان دەکەم نەک تەنها دەنگ بدەن، بەڵکو دوای دەنگدان خاوەنداری لە دەنگەکانیان بکەن و لە بنکەکانی دەنگدان بن".
ساریساچ ئەوەشی وت، "ئێمە پێکەوە دەیگۆڕین و پێکەوە سەردەکەوین."
ژ.ت