شاندێکی حەشدی شەعبی گەیشتە ئەنقەرە

ڕاگەیاندرا کە شاندێکی حەشدی شەعبی سەردانی تورکیای کردووە.

سەرۆکی حەشدی شەعبی سەرۆکایەتی شاندەکەی کرد و ئەمڕۆ لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان کۆبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورک بە ڕاگەیاندراوێکی کورت ئاماژەی بە کۆبوونەوەکە کرد بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

بەڵام کۆبوونەوەکە پاش هاتوچۆ دیپلۆماسییەکانی ئەم ماوەیەی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکەدا پێکهات.

وەزیری دەرەوەی تورک، هاکان فیدان، سەرۆکی میت ئیبراهیم کالن و وەزیری بەرگری یاشار گولەر پێش ماوەیەک سەردانی بەغدا و هەولێریان کردبوو، لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبوونەوە.