شاندی نێونەتەوەیی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت
شاندی نێونەتەوەیی کە یەکەم سەردانی بۆ نووسینگەی یاسای سەدە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا، ڕایگەیاند، کە پێویستە ئیترعەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
شاندی نێونەتەوەیی کە یەکەم سەردانی بۆ نووسینگەی یاسای سەدە لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا، ڕایگەیاند، کە پێویستە ئیترعەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
شاندێک لە ئەوروپاوە لەدژی گۆشەگیریی ڕەها لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی کە لە زیندانی ئەمنی تایبەتی جۆری F ڕاگیراوە، نازانرێت، سەردانی ئەستەنبوڵیان کرد. شاندی "چارەسەری دمکراتیکی پرسی کورد و شاندی نێونەتەوەیی دژی گۆشەگیری" کە پەرلەمانتارانی تێدایە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی ئەستەنبوڵیان کردووە. یەکەم وتاری شاندەکەی ئەمڕۆ فەرمانگەی یاسای سەدە بوو.
شاندەکە سەردانی نوسینگەی یاسای سەدەی لە بین ئۆغڵو کرد. پارێزەر سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورێکلی، ڕێزان ساریجا و مەزڵوم دینچ لە گەڵ وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەم پارتی ئەبرو گونای پێشوازییان لە شاندەکە کرد. نوێنەری پارتی چەپی کۆنستانزە کریسێ، سەرۆکی EFA ماریا لۆرینا لۆپێز دی لاکال، نوێنەری پارتی چەپی سوید و کۆڕبەندی چەپ ئان جەسیکا تێریزا کارلکڤیست، سیناتۆری ئەنجومەنی نیشتمانیی ئیسپانیا لە ئێه بیلدو (BASK) جۆسو ئیستارۆنا ئەلیزۆندۆ، جێگری لە پەرلەمانی کەتەلۆنیا (CUP) مۆنتسیرات ڤینیتس پەیجز، سیناتۆری گروپی پارتی سەر دانانوێنی فەرەنسا سێگۆلین ئەمیۆت، ڕاوێژکاری گروپی پارتی غەیرە نیشتەجێی فەرەنسا کلیمنت ئیڤانس و پەرلەمانتاری پارتی سووری نەرویجی هێگێ بای نیهۆڵت لە شاندەکەدا بەشدارن.
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز، لەمیانی سەردانەکەدا باسی لە هەوڵەکان کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بیلمەز شاندەکەی لە بێدەنگی میکانیزمە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر گۆشەگیریی ئیمرالی و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دیدار لەگەڵ مۆەکیلەکەیان ئاگادارکردەوە.
دوای سەردانەکە کە بەڕووی ڕۆژنامەوانیدا داخرا بوو، بیلمەز وتی: "زانیاریمان سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕەها لە ئیمرالی پێ ڕاگەیاندن. گوتمان، ئەم پاڵپشتییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. دەمانەوێت هەوڵە یاساییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە سەبارەت بە بەڕێز ئۆجالان بخرێتە گەڕ، بۆیە ئێمە سەردانەکەی شاندەکە زۆر گرنگ دەزانین."
پاشان شاندەکە دەقەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە کێشەی چارەسەرنەکراوی کورد هێشتا کاریگەری لەسەر تورکیا و ناوچەکە دروست کردووە.
شاندەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، کاتێک پەکەکە و بانگەوازەکانی ڕێبەری زیندانیکراوی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێزە سیاسیەکان کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن، داوای ئاگربەست و کۆتاییهێنانی شەڕ و دانوستانی ئاشتی بۆ ئازادی کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک بەردەوام بە شەڕ و گوشار وەڵامی بانگەوازییەکەی داوەتەوە”.
لە دەقی شاندەکەدا دەست نیشان کراوە کە پێویستە ئیتر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و وتی: "بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە بە ئامانجی چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی و ئاشتیانە بۆ پرسی کورد، هەم فشارەکان لەسەر پارتە سیاسییە یاساییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان هەموو هەوڵێکی پێویست دەبێ بدرێت، ئێمە گۆشەگیری عەبدوڵڵا ئۆجالان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین و شەرمەزاردەکەین، ئێستا کاتی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، کاتی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانە. کاتی ژیانێکی دوور لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانە پێکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە کۆتایی دەقەکەدا هاتووە، "ئێمە لەگەڵ هەڵمەتی پشتیوانیی بۆ کوردستان و ئەو ڕێکخراوانەی لێرە نوێنەرایەتی دەکەن هەین، هەوڵدەدەین چاودێرانی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە ٣١ی ئازاردا ڕێکبخەین. بەردەوام دەبین لە پشتیوانییەکانمان بۆ شاندی ئەوروپا". ئێمە پێشوازی لە پەرلەمانتارانی نەتەوە جیاوازەکان دەکەین هەروەها پشتگیری لە مافی ڕەوای دەم پارتی دەکەین لە بەشداریکردنی ئازادانەی هەڵبژاردندا.
جێی ئاماژەیە. شاندەکە بەردەوام دەبن لە سەردانەکانیان بۆ لای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان.