شێخ سەعید و زیلان لە لینز یادکرانەوە
لە ٢٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، لە شاری لیزنی نەمسا، یادی شەهید زیلان کرایەوە.
لە ٢٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، لە شاری لیزنی نەمسا، یادی شەهید زیلان کرایەوە.
شەهید زیلان (زەینەب کیناجی) کە لە ٣٠ ی حوزەیرنای ١٩٩٦ چالاکی فیداکاری ئەنجامدا، فەرماندە فەرهاد شبلی لە ڕۆژئاوا، شێخ سەعید و هاوڕێکانی و شەهیدانی کۆمەڵکوژی هوتێلی مادیماک لە ٢ ی تەمموزی ١٩٩٣، لە مەراسیمەکەدا یادکرانەوە.
هەروەها لە مەراسیمەکەدا، ڕاگەیاندراوی کەجەکە بۆ یادی شەهید زیلان خوێنرایەوە. هەروەها ماهیر گەمگەم، گوتەیەکی پێشکەشکرد سەبارەت بە مێژووی بەرخۆدەران دژی چەوسێنەران.
گەمگەم بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو مەراسیمەی کوردەکان و دۆستەکانیان ڕێکیان خستووە بۆ یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، بڕیار وایە بۆ ئەم مەبەستە ڕێپێوانێک لە لۆزان بەڕێوەبچێت.