شه‌هیدانی مانگی گوڵان له‌ دارمستاد به‌ بیرهێنرانه‌وه‌

شه‌هیدانی مانگی گوڵان له‌ شاری دارمستادی ئه‌ڵمانیا به‌ بیرهێنرانه‌وه‌.

كوردستانیان له‌ شاری دارمستادی ئه‌ڵمانیا، شه‌هیدانی مانگی گوڵانیان به‌ بیرهێنایه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد به‌ پێشه‌نگایه‌تی بنه‌ماڵی شه‌هیدان (كۆماو) سازكرا.

له‌سه‌ر ناوی په‌ژاك موسته‌فا سوڵتانی، فه‌ڕشید عه‌زیزخان و له‌ كۆمناویشه‌وه‌ جاهیده‌ گۆیی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌یان كرد.

جاهیده‌ گۆیی باسی له‌وه‌كرد، كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ه‌یه‌ و وتی، "وه‌ك بزوتنه‌وه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ یادی نه‌كه‌ین كه‌ به‌ چ چه‌شنه‌ دژواری و ماندوبوونێك گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌. ئێمه‌ قه‌رزاری شه‌هیدانین".

كۆبوونه‌وه‌ی یادكردنه‌وه‌ به‌ نمایشكردنی به‌ڵگه‌ فیلمێك له‌باره‌ی شه‌هیدانی مانگی گوڵان كۆتاییهات.

هـ . ب