سەندیکا نێونەتەوەییەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازیان کرد
ئەو سەندیکایانە لە هەر چوارلای جیهان کاردەکەن، بانگەوازیان کرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئەو سەندیکایانە لە هەر چوارلای جیهان کاردەکەن، بانگەوازیان کرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە ١٠ و ١١ و ١٢ ی ئەیلول لە شاری ساو خۆزێ دۆس کامپۆسی بەرازیل، لە کۆبوونەوەی تۆڕی پشتیوانی و تێکۆشانی سەندیکا نێونەتەوەییەکان بە ڕاگەیاندراوێک داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
نوێنەرانی هەر چوارلای جیهان، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و پشتگیری کەمپینی نێونەتەوەییان کرد بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەزاران زیندانی سیاسیی کورد لە تورکیا.
ئەو ڕاگەیاندراوەی لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کرا و لەلایەن ئەندامی بزووتنەوەی سۆسیالیستی شۆڕشگێڕی بەڕازیل لە کۆمیتەی کۆبوونەوەی شۆڕشگێڕان (CRIR) پێشنیار کرا، لەلایەن سەندیکا بەشداربووەکانەوە واژۆ کرا.
لە ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕێکخراوە سیاسی و جڤاکی و چاندییەکانی کورد لە کەمپەینی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندان و دەڵێت: "کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناوەندەکانی کار و سەندیکاکانی کرێکاری لە شاری ساوپاولۆی بەرازیل کۆبوونەوەدایە و بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٢٤ ساڵە زیندانی سیاسی دەوڵەتی تورکیایە لە گۆشەگیری ئیمراڵی، هاوپشتی خۆی پیشان دەدات. هەروەها ڕەوشی زیندانە ئەشکەنجەییەکان شەرمەزار دەکات کە بە ڕاپۆرتەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) و کۆمیتەی ئەوروپی دژی ئەشکەنجەدان (CPT) پشتڕاستکراوەتەوە".