سەربازان هێرشیان کردە سەر چالاکیی دایکانی ئاشتی: دایکان دەستبەسەر کران

دایکانی ئاشتی دژی لە ناوچەی سلۆپی کۆبوونەوە، سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر چالاکییەکە و ژمارەیەک لە دایکانی ئاشتییان دەستبەسەرکرد.

ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە شارۆچکەی تەلقەبینی ناوچەی سلۆپی شەرناخ بە درووشمی "نا بۆ شەڕ، ئێستە ئاشتی" کۆبوونەوە. ژمارەیەک لە دایکان لە ئامەد و وان و ئێلح و مێردین و جولەمێرگ و ڕحا و سێرت و مێرسینەوە بەشداری چالاکییەکە بوون لە نزیک دەروازەی سنووری خابوور.

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەباحەت ئەردۆگان و زەینەب ئۆدونجو و ژمارەیەک کەسی تر بەشداری چالاکییەکە بوون.

سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر دایکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک لە دایکانی ئاشتی دەستبەسەرکران.