سەربازانی تورک و جەردەوانەکان دارستانەکان دەبڕنەوە
لە لیجە دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە بەشداری جەردەوان( بەکرێگیراوانی هەرێمی) دەستیپێکرد، دارستانە ناوچەکە لە بنەوە دەبڕن.
لە لیجە دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە بەشداری جەردەوان( بەکرێگیراوانی هەرێمی) دەستیپێکرد، دارستانە ناوچەکە لە بنەوە دەبڕن.
لە ئۆپەراسیۆنی ١٤ی نیساندا لە گوندی دەرخووش، هۆسەینک و ناوچەکانی کاراهەسار و گوندەوارەکانی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیپێکردبوو و ٣ ڕۆژ بەردەوام بوو، بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەکە لە ژێر چاودێری سوپای تورکدا دەستیپێکردووەتەوە. سوپای تورک بە کرێگیراوەکانی خۆیان لە ناوچەکانی پاسوور هێناوە، ئەمجارە لە شوێنگەی جیاواز دەستیان بە بڕینەوەی دارستانەکان کردووە.
بڕینەوەی دارستانەکان لە ئێوارەدا کۆتایی هات و ڕاگەیەنرا کە سوپای تورک و جەردەوانەکان لە هەرێمەکە کشانەوە.
ک-ش