سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هیچ لەمپەرێک ناناسێت
خۆپیشاندان و چالاکیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەگەڵ هێرشەکان، کوشتن، گرتن، لەسێدارەدان و تەقەی راستەوخۆی دەوڵەتی ئێران، دوو مانگی تێپەڕاندووە و بەردەوامە.
خۆپیشاندان و چالاکیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەگەڵ هێرشەکان، کوشتن، گرتن، لەسێدارەدان و تەقەی راستەوخۆی دەوڵەتی ئێران، دوو مانگی تێپەڕاندووە و بەردەوامە.
دوێنێ لە شارەکانی سنە، مەهەباد، بۆکان، خۆی، شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، سەقز، دیواندەرە، مەریوان، قوروە، کامیاران، سەحنە، پاوە، ئیلام، ئابدانان و زۆر شوێنی دیکە خۆپیشاندان و چالاکیەکان بەردەوام بوون.
لە دیواندەرە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد، بەپێی هەندێک سەرچاوە لانیکەم ٥ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەس بریندار بوون.
لە شاری مەهاباد بە سەدان کەس بەشداریان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی کەمال ئەحمەدپوردا کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوودا گیانی لەدەستدابوو. دوای رێورەسمەکە خۆپیشاندان ئەنجامدران.
لە شاری سنە هیزەکانی حکومەت هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی زانکۆ، خوێندکاران لەدژی هێزەکانی دەوڵەت ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە هەموو ئێران بە تایبەتی لە زانکۆکان، مانگرتن و چالاکی خوێندکاران بەردەوامە. بە تایبەتی لە تاران، مەشهەد، ئەسفەهان، تەورێز، شیراز، ئەهواز و و زۆر شاری دیکە خوێندکاران رژانە نێو گۆڕەپانەکان.
لە شارەکانی تاران، شیراز، ئەسفەهان، زاهدان و زۆر شاری دیکەش چالاکی لەدژی دەوڵەتی ئێران ئەنجامدران.
هەروەها لەدژی کوشتنی چوار منداڵ لە خۆپیشانەکانی رۆژانی رابردوودا لە سەقز و ئیزە، دەستەی هەماهەنگی سەندیکای امۆستایان بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرتاسەری ناوەندەکانی خوێندن بایکۆت رابگەیەندرێت.
لە دەرەوەی ئێرانیش، لە زۆر وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا، ئێرانیەکان و کوردانی تاراوگە بە خۆپیشاندان و چالاکی و گردبوونەوە پشتگیری لە شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن.
ف.ق