سێرێزا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکان دەربڕی
سێرێزا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە بۆ کێشە دروستکردن و زیان گەیاندنە بە پرۆسەی هەڵبژاردن".
سێرێزا ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە بۆ کێشە دروستکردن و زیان گەیاندنە بە پرۆسەی هەڵبژاردن".
هاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵی یونان – هاوپەیمانیی پێشکەوتوخواز (سێرێزا) ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکان دەربڕی، کە ڕۆژی ٢٥ی نیسان ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە لە دەیان شاردا لە دژی کوردان ئەنجامدرا.
بەشی کاروباری ئەوروپا و نێونەتەوەیی هاوپەیمانیی پێشکەوتوخواز (سێرێزا) ڕایگەیاند، پشتیوانی لە کەسە دەستگیرکراوەکان دەکەن.
سێرێزا ڕاشیگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە پاکتاوکارییە سیاسییە پێش هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار ئەنجامدراوە.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "پێش هەڵبژاردنی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، هونەرمەندان و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز ، بۆ کێشە دروستکردن و زیان گەیاندنە بە پرۆسەی هەڵبژاردن. ئێمە بە نیگەرانیی زۆرەوە چاودێریی ئەو پێشهاتانە دەکەین".
ژ.ت