"سوپای تورک تاوانبارە"

دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فەدا و جەمال ڕیزا یاغمور یەکێک لە پیرەکانی ئۆجاخی دەروێش، ڕایانگەیاند، سوپای تورک تاوانبارە بە چەکی کیمیایی و ئاماژەیان بەوەدا کە پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەردا بوەستنەوە.

دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فەدا و جەمال ڕیزا یاغمور یەکێک لە پیرەکانی ئۆجاخی دەروێش باسیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و سووتاندنی تەرمی سەربازەکان بۆ (ANF) کرد.

پێدەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فەدا، ڕایگەیاند، سوپای تورک بە نوێترین چەکی تەکنەلۆژی هێرش دەکاتە سەر گەریلا، بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت و دەڵێت، "سوپای تورک بە پشتیوانی پەدەکە و چەتەکانی سوریا هێرش دەکات". ماوەی ٧ مانگە هەواڵگری ناتۆ و ئەمریکا و دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی دیکە هێرش دەکەن، گەریلاکانی کورد بە شێوەیەکی بێوێنە بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبنەوە، دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە ئامرازێکی قێزەونی جەنگ لەم شەڕەدا بەکاردەهێنێت، سەرەڕای ئەمەش، گەریلا، خاک و زمان و ناسنامە و کەلتوری کورد دەپارێزن.  دەوڵەتی تورک تەنانەت بە یەک هەنگاویش ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن، بۆیە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، دەوڵەتی تورک کە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدت.  ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتی تورک لە شەڕەکەدا زۆر تەنگەتاو بووە، وتەبێژانی حکومەتی فاشیست کە دەیانگوت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئاڵاکەمان بەرز دەکەینەوە، سەرکەوتوو نەبوون. بۆیە دەستیان بە شاردنەوەی شکستەکەیان کرد بە رەتکردنەوەی تاوانەکانیان دژی مرۆڤایەتی."

پێداگری لەسەر قڕکردن دەکەن

چەلیک بەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک پەیمانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات کە خۆشی واژۆی لەسەر کردووە و گوتی، " شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک و پسپۆڕی پزیشکی داد بەهۆی ئەوەی گوتی، پێویستە شاندێک لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی بکات، دەستگیرکرا. سیاسەتمەدار، هونەرمەند، رۆشنبیران کە بانگەوازیان کرد لەم پرسەدا لێکۆلینەوە بکرێت، هێرشیان کرایە سەر. ئەمە پیشانی دەدات کە دەوڵەتی لە شەڕێ قێزەوندا تەنگەتاو بووە. لەم قۆناغەدا دەوكەت مافیاگەری-چەتەیەتی- پۆلیس لەدژی کورد و عەلەویەکان دەجووڵێتەوە و پێداگری لەسەر قڕکردنی جەستەیی و کەلتوری دەکات."

بێرێزی لەدژی مردووان

چەلیک راشیگەیاند کە دەوڵەتی تورک هەندێک کەسی بەوە رازی کردووە کە لەدژی گەریلا شەڕ بکەن و کو کوژران دەبنە شەهید و گوتی، " بەم شێوەیە رێدەکەون کە ئەگەر کوژران، دەوڵەت بڕیار لەسەر تەرمەکانیان دەدات. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن تەرمەکان لە کۆمەڵگا بشارنەوە. بەمەش ناوەستن و تەرمی ئەو کەسانە دەسووتێنن کەبە حساب شەهید ئەوانن و رادەستی خانەوادەکانیان ناکرێتەوە. ئەمە لە یاسای شەڕدا جێگەی نابێتەوە. بەڵام ئێمە لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر تەرمی کوردەکان دەزانین کە رێز لە مردووان ناگرن. ئێمە دەزانین کە تەرمیان لە قەراخی رێگە بەخاکسپار، بە کارگۆ بۆ خانەوادەکانیان رەوانە کران، لە تورەکەدا رادەستی باوکیان کرایەوە. ئێستا هەمان کردەوە لەدژی تەرمەکانی خۆیان دەکەن. ئەمە نیشانەی تەنگەتاویانە و لە مرۆڤایەتی دەرچوون. ئێدی هیچ بەهایەکی مرۆیی و ئیسلامیان نییە. لێرەدا هیچ پێوانە و سنۆرێک نییە."

چەلیک رایگەیاند نابێت مرۆڤ چاوەڕوانی ڕەحمەت لە دەسەڵاتداران و ستەمکاران بکات و وتی "بە ناوی گەل و باوەڕی ستەملێکراو/قوربانیانی میزۆپۆتامیا دەبێت ویژدان و بەرپرسیارێتی مرۆیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە جێبەجێ بکەین".

سووتاندنی تەرمەکان تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی

پیر رەزا یاغمور ئاماژەی بەوەدا کە سوپای تورک ساڵانێکە لە شەڕی دژی گەریلادا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و دەڵێت، "سیستەمی دەوڵەتی تورک سیستمی موعاویە و یەزیدەکانە، لەو سەردەمەدا یەزید و سوپاکەی گەمارۆی کە دەیان هەزار کەس بوون، گەمارۆی ماڵی ئیمام حسێنیان لە کەربەلادا کە ژمارەیان ٧٢ کەس بوو، هێرشیان کرد و دەستیان بە کوشتار کرد، ئەم سیستەم و چەمکە وەک ئەو کاتەیە، مێژوو دووبارە دەبێتەوە، ئێستا سوپای تورک بە هەمان عەقڵ و دڕندەیی هێرش دەکاتە سەر کورد و کورد دەکوژێت. ئەو گازە کیمیاییەی بەکاردەهێنێت، کە بەکارهێنانیان لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا قەدەغەیە، نادادپەروەری و دڕندەی و تاوانە، بۆ ئەوەی کۆتایی بەم شتە بهێنرێت، پێویستە هەموو ستەملێکراوا پێکەوە خەبات بکەن، ئەم مێشکی یەزیدە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن، فێڵ و تەڵەکەبازی نەماوە نەیکات. بۆردومانکردن و سووتاندنی تەرمی سەربازەکان لە بەرەکانی شەڕدا جێگەی خۆی لە هیچ بەهایەکی ئیمان و مرۆڤایەتیدا ناگرێتەوە، ئەمە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتیە، مرۆڤە ستەملێکراوەکان دەبێت هەموویان پێکەوە دژی ئەم تاوانە بوەستنەوە."

ف.ق