سوید بۆ رازیکردنی ئەنقەرە یاساکانی لەدژی کورد دەگۆڕێت
تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی دانوستانەکانیاندا بۆ ئەندامێتی ناتۆ، لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە لەدژی کورد دەکرێت، سەردانی ئەنقەرە دەکات.
تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی دانوستانەکانیاندا بۆ ئەندامێتی ناتۆ، لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە لەدژی کورد دەکرێت، سەردانی ئەنقەرە دەکات.
تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید لەگەڵ هاوپیشە ئەڵمانیەکەی لە بەرلین کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و گوتی، " سوید هەوڵ دەدات کە زوو و بێ کێشە ببێتە ئەندامی ناتۆ."
تۆبیاس بیلسترۆم بانگەشەی ئەوەی کرد کە دانوستانەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و سوید ئامادەکاری بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ دەکات و گوتی، " ئەم پاییزە، لەم ماوەیەدا سەردانی ئەنقەرە دەکەین."
ئۆڵف کریستیرسۆن سەرۆکوەزیری سوید ٨ی تشرینی دووەم سەردانی ئەنقەرەی کردبوو و بەڵێنی بە دەوڵەتی تورک دابوو کە مەترسیەکانی سەریان کۆتایی پێدەهێنن. سەرۆکوەزیری سوید بە ناڕاستەوخۆ باسی کوردی کرد کە گوایە مەترسیە بۆ سەر تورکیا.
پەرلەمانی سوید بۆئەوەی داواکاری ئەنقەرە جێبەجێ بکات، ئەم هەفتەیە بۆ گۆڕینی هەندێک مادەی دەستووری لەژێر ناوی 'بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر' کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی بۆچوونی پسپۆڕان ئەو گۆڕانکاریانە بۆ ئاسانکردنی دادگاییکردنی کوردانە.
ف.ق