سویسرا: چاودێریی دەنگۆی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەین

ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا ڕایگەیاند، چاودێریی بابەتی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن و ڕاشیگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە.

ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا وەڵامی پرۆژە پرسیاری کلاودیا فریدڵ پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی نیشتیمانی و نیکۆلاس واڵدەری پەرلەمانتاری پارتی سەوز دایەوە، کە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و هێرشی داگیرکارییەکانی ئەنقەرە بوو بۆ سەر ڕۆژئاوا.

بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە

ئەنجومەنی فیدراڵی،  کە لە بەڕێوەبردنی وڵات بەرپرسیارە ئەم وەڵامەی دایەوە:

"وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵی سویسرا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورک دا. وەزارەتەکە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا،  کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان و مەرجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، دەستبەجێ نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای لە تورکیا کرد،  کە لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکاندا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و ڕێگە بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی نەدات. سویسرا وەک وڵاتی خانەخوێ بۆ گفتوگۆکان لەجنێڤ بەشێوەیەکی چالاکانە و دوولایەنە کاردەکات بۆ پشتیوانی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەکەدا و گرنگ نییە کێشەکەش چی بێت.

چاودێریی دەنگۆکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەین

لەم دواییانەدا سویسرا و پەرلەمانتارەکانی بەدواداچوون بۆ بابەتی، دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەکەن و چاودێریی دەکەن، بە تایبەتی بڕوا بە بە پێگەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەکەین بۆ کارەکانی لە دژی ئەو تۆمەتانەی، کە لەبارەی چەکی کیمیاییەوە بڵاوکراونەتەوە".

ژ.ت