تانهان: پێویستە وشەی تیرۆر تەرک بکرێت

کامەران تانهان، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەو وشە و پێناسانەی بەکاردەهێنرێن نەک تەنها خودی پرۆسەکە، بەڵکو نیاز و هەڵوێستی کارەکتەرەکانیش دەخاتە بەر چاو و وتی: "وشەی تیرۆر لەڕووی نیاز و جددییەتییەوە یەکەم وشەیە کە پێویستە تەرک بکرێت ."

پەرلەمانتاری دەم پارتی کامەران تانهان ڕایگەیاند، "ئێمە لەبەردەم ئاشتییەکی مەزنداین' و ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پرۆسەیە تەنها بە بێدەنگکردنی چەکەکان نا، بەڵکو بە گۆڕینی زمان، یاسا و سیاسەت دەتوانرێت بەڕێوە ببرێت.

تانهان لە قسەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە حکومەت و ڕاگەیاندن بە زمانێکی نوێ و لەئاست پرۆسەکەدا قسەبکەن. تانهان باسی لەوە کرد، لە پرۆسەیەکی لەم شێوەیەدا پێویستە دانوستاندنەکان لەلایەن سەرانی بەهێزەوە بەڕێوە ببرێن و ئاشتی هەم لە دەربڕین و هەم لە پراکتیکدا بەشێوەیەکی ئاشکرا و دڵسۆزانە نیشان بدرێت.

تانهان وتی، "دەوڵەت و حکومەت کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەکە، کاری لە پێشینەیان، بێگومان پێویستە جددیبوون بێت."

کامەران تانهان ڕەخنەی لە حکومەت گرت کە پێناسەیەکی ئاشکرای پرۆسەکەی نەکردووە و ڕایگەیاند، "ئێوە لە قۆناغی ئامادەکاریی دانوستاندنەکاندا دەتانتوانی وابکەن بە ناوێکی جیاواز پرۆسەکە پێناسە بکرێت. ئەو وشە و پێناسانەی بەکاردەهێنرێن، نەک تەنها خودی پرۆسەکە، بەڵکو هەڵوێست و نیازی کارەکتەرەکان لەناو پرۆسەکەدا نیشاندەدات. هەربۆیە هەندێک پێناسەی هەڵە یاخود کەم، هەندێکجار هێندە کاریگەرییان دەبێت کە دەتوانن کار لە چارەنووسی پرۆسەکە بکەن. هەربۆیە زۆر هۆکار هەن کە دەشێت بڵێین دەسەڵات و دەوڵەت لە جددیبوون دوورن.

بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەک لەمەوپێش وتبووی، 'کێشە بەهۆی ئاستی داواکارییەکانەوە نییە؛ کێشەکە پەیوەندی بە ڕێوشوێنی دانوستاندن و مامەڵەی دروستەوە هەیە'. گەورەیی و پێویستیی قورسترین بڕیارەکان وەکو کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە خەباتێکی چەکداری لەژێر ناوی پەکەکە و سووتاندنی چەکەکان، هێشتا لەلایەن دەسەڵات و دەوڵەتەوە درکی پێ نەکراوە. ئەو وەڵامەی سەبارەت بە 'مافی هیوا' هەیانبوو، دەشێت وەکو نموونەیەک نیشان بدرێت."

'پێویستە هەنگاوی لەدڵەوە و ڕوون و کاریگەر بنرێت'

تانهان ڕایگەیاند، ئەگەر بەرپرسانی دەوڵەت زیاتر لەسەر ئاشتی قسە بکەن و کار بکەن، بۆ ئاشتی کۆبوونەوە بکەن یاخود کەسایەتی بەهێز لەو ناوچانە ببینرێن هاوکارییەکی گەورە دەکات و وتی، "کێشەیەکی تر و هەرە گرنگ ئەوەیە کە بەرپرسان سەبارەت بە پرۆسەکە وشەی 'تیرۆر' یاخود 'تورکیای بێ تیرۆر' بەکاردەهێنن. لە دانوستاندنی لەو شێوەیەدا بۆ ئاشتی و چارەسەری، یەکەم ڕێکەوتن لەسەر ناوی پرۆسەکەیە. وشەی 'تیرۆر' لە هەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەتی لە ڕووی نیاز و جددیبوونەوە یەکەم وشەیە کە پێویستە تەرک بکرێت."

پەرلەمانتاری دەم پارتی کامەران تانهان هەندێک پێشنیاری خۆی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

-گۆڕینی یاسا و دەستووری بنەڕەتی بەشێوەیەکی ئاشکرا دیاری بکرێن.

-بێچەکبوون تەنها بۆ دامەزراوە ڕێکخراوەییەکان نەبێت، بەڵکو بێچەکبوونی تاکەکەسیش بڕیاری لەسەر بدرێت؛ بەتایبەتی چارەنووسی ئەو چەکانەی کە دوای ١٥ـی تەممووز بڵاوکرانەوە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.

-بۆئەوەی پرۆسەکە بە پشتگیریی ڕای گشتی بەڕێوەببرێت، پشتگیری لە کاروباری پەروەردە، ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی بکرێت.

-بۆئەوەی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەرنامەی باشکردنی تراوما بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

-کۆمیسیۆن و لایەنەکان پەیامی یەکگرتوو بدەن تاوەکو دڵنیایی بدەنە ڕای گشتی.

-زمانی پرۆسەکە هەستیار بێت، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی وشەکانی وەکو 'تیرۆر'، لەجێی ئەوە زمانێک کە ئاشتی پێشدەخات لەسەر بنەمای چارەسەری بەکاربهێنرێت.

-ڕاگەیاندن لەجێی مامەڵەی کریمیناڵیزەکردنی پرۆسەکە، زمانێکی دروستکەر و بەرپرسیارانە بەکاربهێنێت کە خاوەندارێتی لە لێکتێگەیشتنی کۆمەڵایەتی بکات.