ته‌رمی چالاكوانه‌ گیانبازه‌كان له‌ ده‌زگای پزیشكی دادی مێرسینن

ته‌رمی گه‌ریلاكان به‌ ناوی دیلارا ئورپه‌ر و ئه‌مه‌ل فه‌ره‌مه‌رز كه‌ له‌ مێرسین چالاكی گیانبازییان ئه‌نجامدابوو، ١٦ رۆژه‌ له‌ ده‌زگای پزیشكی دادن.

له‌ ٢٦ی ئه‌یلول دا گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار دیلارا ئورپه‌ر (سارا تۆڵهڵدان) و ئه‌مه‌ل فه‌ره‌مه‌رز (روكه‌ن زه‌لال) له‌ دژی ماڵی پۆلیسه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی ته‌جه‌ی مه‌زیتلی مێرسین چالاكیان ئه‌نجام دابوو. ته‌رمی هه‌ر دوو گه‌ریلاكان له‌ به‌شی توێكاری ته‌رمی ده‌زگای پزیشكی داده‌.

بنه‌ماڵه‌ی ئۆرپه‌ر هاتنه‌ مێرسین و ویستیان ته‌رمه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ مێرسینیان كرد. به‌ڵام دادوه‌ر بۆ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی نمونه‌ی خوێنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌رگرت. بنه‌ماڵه‌ی ئورپه‌ر به‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌.

ته‌رمی دیلارا ئورپه‌ر و ئه‌مه‌ل فه‌ره‌مه‌رز به‌ هۆی نمونه‌ی دی ئێن ئه‌یه‌وه‌ ١٦ رۆژه‌ له‌ ده‌زگای پزیشكی دادن.

هـ . ب