بە دیمەن

تەجەشە: پێویستە هەموو ڕۆژ و ساتێک لە گۆڕەپانەکان بین

ئەندامانی تەجەشە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بۆردیۆ چالاکیان ئەنجامدا.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە بۆردیۆ چالاکیان ئەنجامدا. گەنجان ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ و کەجەکە و تەجەشەیان بەرزکردەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیان شەرمەزار کرد.

گەنجان ئاسیا عەلی و ڕۆگەر هێلینیان بیرهێنایەوە کە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.

گەنجان دووپاتیان کردەوە دەبێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕۆژ و ساتێک لە گۆڕەپانەکان بن.

لەسەر ناوی تەجەشە هۆگر بۆتان ڕایگەیاند ئەوان بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەبنەما دەگرن، گوتی: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەردەم لە گۆڕەپانەکان دەبین و تێکۆشان مەزن دەکەین".

هۆگر بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.