تەجەشە و تەکۆژن ٤ی نیسانیان پیرۆزکرد

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێک لە ناوچەی درانسی پاریسی پایتەختی فەرەنسا ساز کرا.

بەسەدان کەس کە لە بەردەم نەجەدەکە کۆبوونەوە، بە پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئاڵایان هەڵگرت و پلاکاردی "هەرئێستا ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.

جەماوەرەکە کە بەرەوە شارەوانی رێپێوانیان کرد بە وتنەوەی دروشمی "ئازادیبۆ ئۆجالان" بە زمانی فەرەنسی رۆژیلەدایکبوونی رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

دواتر گەنجان هاتن بۆ شارەوانی و لەسەر ناوی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی رێزیان لە شەهیدان گرت و دواتر بەبۆنەی ساڵرۆژیلەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد راگەیەندراو بە زمانی فەرەنسی خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا بانگەواز ئاراستەی سی پی تی ئەنجومەنی ئەوروپا کرابوو.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

هـ . ب