تێکۆشین دڵگەش: پێویستە هەمووان خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکەن

تێکۆشین دڵگەش، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کەژار دەڵێت:"خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداری لە پەکەکە و هەبوونی خۆتە" پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەم هەنگاوە بکات.

ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) تێکۆشین دڵگەش بەشداری بەرنامەی تایبەتی کەناڵی ئاریان تیڤی کرد و باسی لە هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە.هەڵسەنگاند.

تێکۆشین دڵگەش ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، سەرەتا سڵاوی لە بەرخۆدانی ئیمرالی کرد و ڕایگەیاند:"لە ١٠ی تشرینی  یەکەمەوە هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە. ٢٥ ساڵە ڕێبەرایەتی لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسدایە. لە گەڵ ئەمە لە سایەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێستا هەمووان دەزانن بە سیاسەت و عەقڵیەتی دەسەڵات کێشەی گەل چارەسەر نابێت، بە پێچەوانەوە کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە. ئەمڕۆ له هەموو به شێکی دنیا هەموو کۆمەڵگاکان له قەیران و ئاژاوەدا دەژین. ئەو لایەنانەی پەیڕەوی ڕێبەر ئاپۆ ن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە، بە هەموو شێوازێکی دڕندانە دەیانەوێت بێدەنگی بکەن. بۆیە ئەو هەڵمەتەی کە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە بە ڕێگەی گەلەوە دەستی پێکردووە. ئەمڕۆ هەموو گەل و کۆمەڵگا، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی دیموکراتیک و ئازادیان ببێت، خۆیان لە دەوری بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەکەنەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.

"ڕێبەر ئاپۆ هەناسەی ئازادییە بۆ گەلان"
دڵگەش ئاماژەی بەوەشکرد کە زلهێزە هەژموون و دەسەڵاتدارەکان لە هێز و یەکڕیزی گەل دەترسن و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی:"ئەمە لە هەر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. لە تورکیا کاتێک دەوڵەتی فاشیستی تورک هێزی هەڵمەتەکەی بینی، ترسی زیاتری لێ پەیدا بوو. بۆیە بە سزا نوێیەکانی سەر ڕێبەرایەتی هەوڵ دەدات بە گوشار و چڕکردنەوەی گۆشەگیری ترسی لە گەلانی  ئازادیخواز، بشارێتەوە. بێگومان لە کاریگەری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەموو گەلانی جیهان دەترسنچونکە ئیتر گەل گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکات. لە باکوری کوردستان و تورکیا ماوەیەک پێش ئێستا گەل ویستیان بەرەو گەملیک بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان بکەن، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕێگریان لە گەل کرد. هەموو جارێ بە هەمان شێوە هێرشی گەل دەکەن. بەڵام ئێستا خۆیان بۆیان دەرکەوتووە کە ناتوانن پێش لە هەموو شتێکی گەل بگرن. گەل ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی دەوێتچونکە ڕێبەر ئاپۆ هەناسەی ئازادیی گەلانە. هێزە دەسەڵاتدار و فاشیستەکان چەندە هەوڵی بێ هیواکردنی گەل بدەن بە گوشار و زۆرەملێ، بەڵام هێشتا ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. چیتر ناتوانن گەلانی  ئازادیخواز بە ئەشکەنجەی دڕندانە بترسێنن و بێ هیوایان بکەن.

"خاوەنداری کردن لە ڕێبەرایەتی، خاوەندارێتی لە خودی ئازادییه"
دڵگەش ئاماژەی بە گرنگی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بەتایبەتی ژنان کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:“ئەم هەڵمەتە نەک چەند ڕۆژێکە، بەڵکو نزیکەی دوو ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکردووە  شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' فەلسەفە و بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆیە. ئه مڕۆ بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ به پێشەنگایەتی ژنان، تەقینەوەیەکی گەورە بوو  بۆ ئازادی له ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانبەم تەقینەوەیە ژنان هەموو ئەو شتانەی کە لە کەسایەتیدا بەسەر کۆمەڵگادا جێبەجێ دەکرێن ڕەتکردەوەبۆ ئەوەی ژنان بتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و بوونیان نیشان بدەن، بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ئازادی بە دەنگی خۆیان  بەرزکردەوەبەپێچەوانەوە، ئەمڕۆ لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا گوشار لەسەر ژنان هەیە. ئەو گوشارەی کە دەخرێتە سەر ژنان، بەسەر هەموو کۆمەڵگا دەکرێت. لە دژی ئەم گوشار و هەڕەشانەدا، گەل لە هەموو شوێنێکدا پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ وەک گرنگترین چارەسەری دەبینن. هەر بۆیە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە ئەمڕودا گرنگترین پێویستیە بۆ گەلانی جیهان، بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش وەک یەک وایەهەر بۆیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ و مافی ئازادی و دیموکراتیکی خۆیان کرد.

"پێویسته هەموو کەسێک خاوەنداری لەم هەڵمەتە بکات'
هەروەها تێکۆشین دڵگەش سەرنجی بۆ یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕاکێشا و پیرۆزبایی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ئازادیخوازان کرد و وتی:"بوونی گەلی کورد، لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە سەر لە نوێ ژیایەوەئەگەر ڕێبەر ئاپۆ پەکەکەى دانەمەزراندبا، ئەمڕۆ کورد و کوردستانیش نەمابووجگە لەمەش ڕاستی گەل و گەلان نەدەهاتە پێشەوە. پەکەکە لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا کاریگەرییەکی بەرچاوی بنیاتناوە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو کاریگەرییە ڕەنگی داوەتەو. لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئەمڕۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەدان ڕۆڵەی لە تێکۆشانی پەکەکەدا شەهید داوەئەمەش بە ڕوونی کاریگەری پەکەکە لەسەر ئەم کۆمەڵگایە دەردەخات. ئەوەی  کە ئەم حیزبەی لە هەموو حیزبە کوردییەکان جیاواز کردووە، نەتەوەیی بوونیە. تەنها لە بەشێکی کوردستان دەستی بە تێکۆشان نەکرد، بەڵکوو تێکۆشانی ئازادی لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەستپێکرد. پەکەکە بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشان بۆ ئازادی، بەرخۆدێری وایکرد هەموو جیهان هەست بە ئیرادەی گەلی کورد بکەنئەمڕۆ خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارییە لە پەکەکە و بوونی خۆتەهەر بۆیە پێویستە ئەمڕۆ هەموو گەلان خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بکەن."