تەرمی گۆز پاش ٣ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

تەرمی ئادەم گۆز لە شەڕێکدا لە ساڵی ٢٠٢١ لە دێرسیم شەهید بوو و لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا، پاش ٣ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی گۆز دوێنێ شەو بەخاک سپێردرا.

ئادەم گۆز

تەرمی گەریلای هەپەگە ئادەم گۆز (چیاگەر) لە ساڵی ٢٠٢١ لە شەڕێکدا لە دێرسیم شەهید بوو و لەلایەن سەربازانەوە لە گۆڕستانی بێکەسانی مەڵەتی بەخاک سپێردرا. بنەماڵەکەی لەم پرۆسەیە ئاگادار نەکرانەوە، پێش ٥ ڕۆژ سەربازەکان بەدوای بنەماڵەکەدا گەڕان و گوتیان ڕۆڵەکەیان گیانی لەدەستداوە. بنەماڵەکە چوونە مەڵەتی و لە وێنەی تەرمی کوڕەکەیان کۆڵییەوە. پاش ئەوەی تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد، دوێنێ شەو لە گەڕەکی کاراشکایای ناوچەی ڕێگەی ئاوریشمی وان، تەرمەکەیان بەخاکسپارد.

لە ماڵی بنەماڵەی ئادەم گۆز پرسە دانرا، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی تەژەئا بەشداری پرسەکە بوون.