ترسی دەوڵەتی تورک لە ٤ی نیسان؛ گوندی ئامارایان گەمارۆداوە

دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە ٢ڕۆژی ماوە بۆ ٤ی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوندی ئامارایان گەمارۆداوە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێشتا دوو رۆژی ماوە بۆ ٤ی نیسان  ڕۆژی لەدایک بوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەلایەن سوپا و پۆلیسی تورکەوە گەمارۆ دراوە.

گەلی کورد سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان بە شێوەیەکی جەماوەری ڕۆژبونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزدەکەن، بە بێ ئەوە تا ئیستا هیچ بەرنامەیەک دیاری کرابێت هەموو ڕێگەکانی ئامارایان بە زرێپۆشی سەربازی گەمارۆداوە.

گەمارۆکە لە گەڕەکی گۆگانی خەلفەتێ دەستیپێکردووە، هەتاکوو بەردەم ئەو ماڵەی کە ڕێبەری گەلی کوردی تێدا لەدایک بووە بەردەوامە.

پۆلیس سوپا کە بەرە بەیانی ڕژاونەتە گوندەکە ، خالی پشکنینیان داناوە و هاتووچۆی گەل کۆنتڕۆڵ دەکەن.

عومەر ئۆجالان پەرلمانتاری هەدەپە  بۆ ئەم کردەوەی حکومەت نارەزایەتی نیشاندا.

ئۆجالان وتی: " ئێمە ئیستا لە ئاماراداین. دوو ڕۆژی ماوە چوار دەوری گوندیان گەمارۆداوە. ئیستاکە لە ناو زەوییەکان نزیک گوند چادر هەڵدراوە. ژمارەیەکی زۆر سەرباز هاتوونەتە گوندەکە. گەمارۆکە هەتاکوو ئەم ماڵەی کە بەڕیز ئۆجالانی تێدا لەدایک بووە هاتووە. پارادیگمای بەڕێز ئۆجالان لە دل و هزری گەلدا جێی گرتووە و بەساڵانە ماوەتەوە.

عومەر ئۆجالان داوای کرد کە هەر کەسیک ٤ی نیسان پیرۆز بکات و وتی، " دەبێت هەرکەسیک ٤ی نیسان پیرۆز بکات. ٤ی نیسان ڕۆژبوونی هەموو گەلانە."

لەم نێوانەدا لە ناوچەی ئارناڤووتکۆی ئیستانبوول ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا.

ک-ش