دوێنێ نرخى ١٠٠ دۆلار بەرامبەربوو بە هەزار و ٩٩٥ لیرەى تورکى، بەڵام ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە دوو ٢٠٠٠ و پێنج لیرەی تورکی مامەڵەى پێوە دەکرێت.
پێشتر میدیا جیهانییەکان لە زارى مایک هاریس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ‘ڕاوێژکاریی کرێبستۆن ستراتیژیک ماکرۆ’ وە بڵاویان کردەوە، لە ئەگەریی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوا ئەگەری زۆرە لەماوەی چەند مانگێکدا لیرەی تورکی دووجاری داڕووخان ببێت.
هەر لەوبارەوە، ستیڤ ئێچ هانکە مامۆستای ئابووری لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز، ئاماژەی بەوە کردووە، لیرەی تورکی چەند ساڵێکە بەهۆی ئەردۆغانەوە لە قەیراندایە.
ستیڤ ئێچ هانکە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود لەلایەن ئەردۆغانەوە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە دابەزینی مێژوویی نرخی لیرە، کە لەساڵی ٢٠١٨ نرخی دۆلارێک کەمتر لەچوار لیرە بوو، بەڵام ئێستا دۆلارێک بۆ سەروو ١٨ لیرە بەرزبووەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ههزار و٥٠٠ لیره مامەڵەى پێوە دەکرێت و له چهند ساڵی رابردوودا ئهردۆغان سیاسهتی تاكڕهوانهی پەیڕەو كردووه و له بنهماكانی دیموكراسی و دادپهروهری دوور كهوتووهتهوه و ئهم كارانهی ئهردۆغان بووهته هۆی لاوازكردنی پەیوهندییهكانی ئهو وڵاته لهگهڵ رۆژئاوا و ئەوەش وایکردووە ئابوورى تورکیا پاشەکشە بکات.
لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم دابەزینە بەرچاوە لە کاتێکدایە لە ماوەکانى ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا كەم كردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی، وەک یەکێک لە ڕێكارەکان گرتەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەستدەدات.
بەپێی ڕاپرسیەک، کە ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە نێوان ١٥٠ پسپۆڕی ئابووریدا لە ڕۆژى ٣ى ئازارى ئەمساڵ ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە، کە لە ماوەی شەش مانگى داهاتوودا لیرەی تورکی بەڕێژەى لە ١٢٪ بەهاکەی لەدەست دەدات و ئەو پسپۆڕانە پێشیان وابووە، کەمی سەربەخۆیی لە بانکی ناوەندی تورکیا و پێشێل کردنی سیاسەتی دراو دەبێتە هۆی زیاتر دابەزینی بەهای لیرە لە داهاتوودا.
لە ڕۆژى ٢٠ ى مانگى ٧ ى ساڵى ڕابردوو بانکی سوستییە جەنەراڵ-ی فەڕەنسیی بڵاویکردەوە، لە داهاتوودا بەهای لیرەی تورکیی بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى زیاتر دادەبەزێت، بەجۆرێک نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بۆ دوو هەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکی بەرزدەبێتەوە.
داڕمانی مێژوویی بەهای لیرە وایکرد، مانگی ١٠ى ٢٠٢١ ئەردۆغان، سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دووربخاتەوە و هەروەها، ڕۆژى ٢ ى مانگى ١٢ ى ٢٠٢١ لوتفی ئێلیڤان، وەزیری دارایی و خەزێنەی تورکیا دەستى لەکارکێشایەوە و دواتر لە جێگەى ئەو نوورەدین نەباتی، کەسی نزیکی ئەردۆغان شوێنی گرتەوە.
دابەزینی بەهای لیرە دۆخی توركیای لە ڕووی ئابوورییەوە تووشی شڵەژان كردووە و ناڕەزایی لەسەر ئاستی ئەو وڵاتەدا دروستكردووە و لە ماوەکانى ڕابردوودا لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکى دیکە هاوڵاتییان ڕژانە سەر شەقامەکان و تێیدا داوای دەست لەكاركێشانەوەی ئەردۆغانیان كرد.
سەرباری دابەزینی بەرچاوی بەهای دراوی ئەو وڵاتە، بەڵام بەشێکی زۆری بودجەی گشتى ئەو وڵاتە تەرخانکراوە بۆ هێرشە داگیرکارییەکانیان بۆسەر وڵاتانى دیکە و هاوکاریکردنی چەتەکانی سەر بە ئەردۆغان.
ف.ق