تیرۆری دەوڵەتی تورک لە جەیهان؛ ١٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى جەیهانی ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ١٣ ناونیشان و بەلانیکەمەوە ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى جەیهانی ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ١٣ ناونیشان و بەلانیکەمەوە ١٠ کەسیان دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی جەیهاندا پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ١٣ ناونیشانی جیاجیا لە شارۆچکەکەدا.
لەو هەڵکوتان و هەوڵە تیرۆرکارییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هەر یەک لە م.ک، ئو.م، ک.ئە، م.ی.چ، ئی. بی، م.د، م.د، ئۆ.چ، ج.ب و هـ.گ دەستگیرکراون.
هۆکاری هەڵکوتانەکە تا ئێستا روون نەبووەتەوە.
ژ.ت