تیۆریستێکی سیاسی ئەمریکی پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

تیۆریستی سیاسی مایکڵ هارتی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پشتیوانی لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی،" بڕیارەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە لەبارەی ئاشتی و دیموکراسی، بە گرنگ دەزانم و پشتگیریی لێ دەکەم."

مایکڵ هاردت

تادێت لەسەر ئاستی فەلسەفی و سیاسی پشتیوانییەکان بۆ بانگەوازییە مێژووییەکی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمی پەکەکە زیاتر دەبێت. لە بەردەوامی پشتیوانییەکاندا تیۆریستی سیاسی ئەمریکی مایکڵ هارت سەبارەت بە بانگەوازەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە، پەیامێکی پشتگیریی بڵاوکردەوە. هاردت خاوەنی کۆبەرهەمی-تیۆری 'ئیمپڕاتۆریەت'ە و بەو بەرهەمە زیاتر ناوبانگی دەرکردووە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ فەیلەسوفی کۆمۆنیستی بەناوبانگ ئەنتۆنیۆ نیگری نووسیوێتی. هەروەها هارت چەندین کار و پرۆژەی فیکری و فەلسەفی دەربارەی؛ فەلسەفەی ڕۆژئاوایی، فەلسەفەی کیشوەری، ئۆتۆنیزم، فەلسەفەی سیاسی و تیۆری ئەدەبی...هتد هەیە.

پەیامەکەی مایکڵ هارت بەم شێوەیە:

"من بڕیارەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە لە بارەی ئاشتی و دیموکراسی، بە گرنگ دەزانم و پشتگیریی لێ دەکەم. لەم پڕۆسەیەدا پێویستە بزاوتی کوردی مانایەکی نوێ بۆ ئاشتی بنیاد بنێت و دیموکراسییانە بناغەی سیاسەتی سەربەخۆ دابنێت. پێموایە سەرەڕای فشارەکانی هێزە دژبەرەکانی پرۆسەکە، ئەم ئەرکەی خۆیان بەسەرکەوتوویی بەجێدێنن؛ هەرخۆی کوردان پێشتر چەندین جار توانای خۆیان لە دانانی نەخشەڕێگای سیاسیی نوێدا سەلماندووە. بۆیە لە ئێستادا بزاوتی کوردی لە هەموو جیهاندا سەرچاوەی ئیلهامە".