مەهمەت ئایتونچ ئاڵتای، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی یەکێتی/پارتی کۆمۆنیستی تورکیا (تەکەپە-بە) و پارتی شۆڕشگێڕانی تورکیا، دوای ٣١ ساڵ زیندانی کردن لە زیندانی شاری ئیزمیر ئازاد کرا. ئاڵتای بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد و وتی: "لە زینداندا مرۆڤەکان ناسنامەی سیاسی خۆیان دەپارێزن و خۆیان پەروەردە دەکەن بۆ جیهانی دەرەوە، تەنانەت بچوکترین دەرفەتەکانیش بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی لەگەل جیهانی دەرەوە بەشداری ناو تێکۆشان بن، هەر بۆیە پڕۆژەی پیتی (ف) شکستی هێناوە".
ئاڵتای سەرنجی بۆ ئەو پرۆسە سیاسییە ڕاکێشا کە لە رابردوودا ڕوویداوە و وتی: بۆ ئەوەی لە پرۆسەی ساڵانی ١٩٩٣-٩٤ تێبگەین، دەبێت بە باشی لە بارۆدۆخی ئێستا تێبگەین. ئاڵتای وتی: "لە ساڵانی ١٩٩٣-٩٤ کە لە کوردستان تێکۆشان زۆر بەهێز بوو، شۆڕشی تورکیا، تەڤگەری شۆڕشگێڕانەی تورکیا لە هەمان ئاستدا پێشنەکەوتن، بۆ ئەوەی درێژە بدرێت بە ئاستی هاوسەنگی ستراتیژی هەندێک هەوڵی ئاشتی درا، بەلام لە کۆتاییدا نەگەیشتە ئاستی هێرشی ستراتیژی و پرۆسەکە گەیشت بە ئاستی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی و دەستگیرکردنی ڕێبەری تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە ئیمرالی، کاتێک کە من دەستگیرکرام لە کوردستان تێکۆشانێکی گەورە پێشکەوت بوو. ئێستا بەهێزتر بووە، لە تۆرکیادا تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بوونی نەبوو. دوای ئەوەی کە ئازادکرام بینیم کە ستراتیژی تێکۆشان لە کوردستان دا گۆراوە، لەتورکیاش تێکۆشان لەچاو ئەو کاتە زۆر پێشکەوتووە. ئەرکی ئێمەیە کە پێکەوە پرۆسەیەکی هاوئاهەنگ دروست بکەین."
هێزەکانی تورکیا دەبێت لەم هاوپەیمانییەدا بریاردار بن
ئاڵتای دەستنیشانی کرد کە ڕزگاری گەلی تورکیا و کوردستان پێکەوەیه و وتی: "رزگاری گەلی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵ پێکەوەیه، ئەو پرۆسەیەی کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە دەرخەری ئەمەیە. پڕۆسەی شۆڕشی کوردستان به بەڕاورد لەگەڵ پڕۆسەی شۆرشی تورکیا زۆر پێش کەوتووە، بەلام ئەمە هیچ کاریگەریەکی نییە ئەگەر شۆڕشی کوردستان پێش بکەوێت و شۆرشی تورکیا هەر لە شوێنی خۆیدا بێت هیچ گۆرانێک لە ناوچەکەدا دروست نابێت چۆنکە هەردووکیان پەیوەستن بە یکەوە. ئێمە هەموو ئەمانە بە ئاشکرا دەبینین، بۆیە هاوپەیمانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیا لەگەڵ کوردستان تێکۆشانێکی ستراتیژییە بۆ ئازادی گەل و ناوچەکە زۆر گرینگ و کاڕیگەرە، پێویستە هێزەکانی تورکیا هەمیشە پێداگری بکەن لە هاوپەیمانی لەگەل شۆرشی کورد دا، هەندێک لە هێزە چەپەکان کە نەچوونەتە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە، پێویستە دووبارە ئەم پرۆسەیە هەڵسەنگێننەوە و بە گشتی بچنە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە".
توشی ڤایرۆسی نەتەوە پەرستی بوو
ئاڵتای ڕەخنەی گرت کە بەشێک لە هێزەکانی چەپ لە تورکیا چاوپۆشی لە هێرشەکانی سەر ڕۆژائاوا دەکەن و ڕایگەیاند کە چەپەکانی تورکیاش تووشی ڤایرۆسی نەتەوەپەرەستی بوون. ئاڵتای وتی:"لە ڕۆژئاوا بەڕوونی داگیرکاری ئەنجامدەدرێت. مرۆڤێکی ئاسایی بە ئاسانی هەسی بەم داگیرکارییە دەکات، دەولەت دەستدرێژی کردۆتە سەر خاکی زۆرێک لە نەتەوەکان، تورکیا داگیرکەرە، ئەمە ڕاستییەکە و قسەی لەسەر ناکرێت. نەتەوەپەرەستی ڤایرۆسێکی زۆر بەهێزە. ئەم ڤایرۆسە لە هەموو شوێنێک دروست بووە و چەپەکانیش توشی ئەم ڤایرۆسە بوون، ڕۆژئاوا داگیرکراوە، لەو داگیرکارییانەی کە لە فەلەستین ئەنجام دەدرێت ڕوونتر و ئاشکراترە. بینینی داگیرکاری لە فەلەستین و نەبینینی داگیرکاریی لەڕۆژئاوا شتێکی نا ماقولانەیە و دوورە لە ئەقلەوە".