ڤیڵومسن: سەرەڕای هەموو جۆرە هێرشێک، گەلی کورد سەرکەوت
شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و سەرکەوتنی گەلی کورد لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان بۆتە ڕۆژەڤی جیهان.
شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و سەرکەوتنی گەلی کورد لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان بۆتە ڕۆژەڤی جیهان.
لە پارتی یەکێتی دانیمارکی سەوز-سور (Enhedslisten)، نیکۆلای ڤیڵومسن گوتی: "سەرەڕای فشاری سەختی دەسەڵاتی ئەردۆگان، وەک گرتنی پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، هێرش و تەنانەت کوشتن، کەچی دەم پارتی لە هەرێمە کوردییەکان سەرکەوت و پێگەی نەتەوەیی خۆی بەهێزکرد".
هەروەها نیکۆلای ڤیڵومسن دەربارەی گواستنەوەی سەرباز و پۆلیس بۆ سەر سندووقەکان لە کوردستان گوتی: "هەڵبەت لێکەوتەی نێونەتەوەیی لەسەر ڕژێمی ئەردۆگان دەبێت".