وەزیری کۆچی عێراق: ٣٠٧ ئاوارە گەڕانەوە بۆ شەنگال و نەینەوا
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق ڕایگەیاند، ٣٠٧ ئاوارە لە کەمپی شاریا لە دهۆک گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و کۆمەڵگەی جەزیرە لە پارێزگای نەینەوا.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق ڕایگەیاند، ٣٠٧ ئاوارە لە کەمپی شاریا لە دهۆک گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال و کۆمەڵگەی جەزیرە لە پارێزگای نەینەوا.
ئیڤان فایەق ئاشکرای کرد "ئەم کەسانە لەڕێگەی کارتی زیرەکەوە یارمەتی دەدرێن و چەندین هاوکاری دیکەشیان پێ دەبەخشرێت".
هەروەها ڕوونی کردەوە، گەڕانەوەکە درێژکراوەی بەرنامەی فەراهەمکردنی سەقامگیریی خێزانە گەڕاوەکانە، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێیەکان، بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان".