یادی شەهید سینان و هاوڕێکانی لە لاڤریۆ کرایەوە

لە شاری لاڤریۆی یۆنان یادی شەهیدان سینان دەرسیم، ساڤاش مەڕەش، مۆنزور زەریا، ساڤاش تێکۆشین و تیرێژ نووژین کرایەوە.

لە ناوەندی کەلتوری کوردستان لە شاری لاڤریۆی یونان یادی شەهیدان سینان دەرسیم، ساڤاش مەڕەش، مۆنزور زەریا، ساڤاش تێکۆشین و تیرێژ نووژین کرایەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و لە قسەکاندا باسیی ژیان و تێکۆشانی شەهید سینان لە گەنجێتیدا و هەموو ژیانی لەناو تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرا.

باسی ئەوەکرا کە شەهید سینان هەموو ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ کردووە و وترا:" هاوڕێ سینان لە شارەکان لەناو گەل، لە چیاکان بۆ گەلەکەی شەڕی کرد. هاوڕێ سینان هەموو کاتێک وەک کەسێکی پێشەنگ رۆڵی خۆی لە مێژوودا بینی. هاوڕێ ساڤاش مەڕاش و هەڤاڵانی دیکەش خاوەن رۆحێکی فیدایی بوون و بە چالاکیەکانیان گورزی گەورەیان لە دوژمناندا.

مەراسیمی یادکردنەوە بە پیشاندانی سینەڤزیۆن و وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' کۆتایی هات.

ف.ق