یادی شەهید زیلان لە شارەکانی ئەوروپا بەرزڕاگیرا
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، تۆلۆز و کوزەرن بە چالاکی جیاجیا یادی چالاکوانی گیانباز زەینەب کناجی (زیلان) کرایەوە.
لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، تۆلۆز و کوزەرن بە چالاکی جیاجیا یادی چالاکوانی گیانباز زەینەب کناجی (زیلان) کرایەوە.
شەهید زیلان (زەینەب کناجی) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم لە دژی سوپای تورکی فاشیست چالاکی گیانبازی ئەنجامدا لە ستۆکهۆڵم، تۆلۆز و لوزەرن یادی کرایەوە.
ستۆکهۆڵم
شەهید زیلان لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی کوردی ئاماڕا کە لە ژێر چەتری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد- نەجەدەکە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادی کرایەوە. وتەبێژانی ئەنجومەنەکە باسی ئەو وەرچەرخانە مێژووییەیان کرد کە بەهۆی چالاکییەکەی شەهید زیلانەوە هاتە ئاراوە.
چالاکیەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلم لەبارەی ژیانی زەینەب کناجی و سەما یوجە کۆتاییهات.
تۆلۆز
بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی بێریتان، لە شاری تۆلۆزی باشووری فەرەنسا، لە رێگەی وتار و نمایشکردنی بەڵگەفیلمەوە یادی زیلان کرایەوە.
لوزەرن
لەشاری لوزەرنی سویسرا لەبارەی چالاکی و هەڵوێستی شەهید زیلان سمینارێک سازکرا.
هـ . ب