یادی شەهیدانی مەلەکەپە و شۆرش لە سویسرا کرایەوە

بۆ شەرڤانانی مەلەکەپە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا شەهید بوون لە شاری زۆریخی سویسرا لەلایەن مەلەکەپە سویسرا مەراسیمێک ڕێکخرا.

لایەنگرانی مەلەکەپە و ژمارەیەک نوێنەری دەزگاکان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد کە لەسەر گۆڕی حەسەن ئارسلان (سری لانکالی) ئەندامی مەلەکەپە لە شاری زوریخ ڕێکخرابوو.

بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

لە قسەکردنەکاندا لەسەر ناوی مەلەکەپە سویسرا راگەیەنرا، "ئەمڕۆ بۆ ئەوەی یادی شەهیدانی شۆرشی کوردستان، تورکیا و جیهان بکەینەوە لێرە ئامادەین. بە خاوەنداریکردن لە میراسی شەهیدانی تێکۆشان و شۆڕش بەڵێنی گەیاندنی تێکۆشان بە ئەنجام دووبارە دەکەینەوە."

لە لێدوانی نوێنەرانی دەزگاکان و پارتە شۆڕشگێرەکاندا، ئاماژە بە یەکێتی تێکۆشان لەدژی فاشیزم درا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهیدانی شۆرش نامرن" کۆتایی هات.

ف.ق