ئاگر لە ئایدن و ئەزمیر و کوتاهیا بەردەوامە

لە شارەکانی ئایدن و کوتاهیا و ئەزمیری هەرێمی ئەگێ ئاگر کەوتەوە. کارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمان و زەوییەوە بەردەوامە.

لە شارەکانی ئایدن و کوتاهیا و ئەزمیری هەرێمی ئەگێ ئاگر کەوتەوە. ئەو ئاگرەی لە ناوچەی بۆدرومی موغلا کەوتەوە، کۆنتڕۆڵکرا.

ئایدن

لە گەڕەکی کرکساکالاری ناوچەی چینی ئایدن، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە بەهۆی هۆکارێکی نادیارەوە، لە باغی زەیتونەکان کەوتەوە و هەوڵدرا ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکرێت.

کوتاهیا

لە شارۆچکەی یەنیکەنتی ناوچەی گەدیزی کوتاهیاش، ئاگر کەوتەوە و بەهۆکاری کاریگەریی با ئاگرەکە لە دارستانەکە تەشەنەی کرد. هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە، ڕێوشوێن گیراوەتەبەر تا زیان بە ژینگە نەگەیەنێت.

ئەزمیر

لە گەڕەکی ئیدری ناوچەی چەشمەی ئەزمیر ئاگر لە مێرگێک کەوتەوە. بەهۆی باوە تەشەنەی کرد، هاوڵاتیان هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.

لە ئاگرەکەی بۆدرومدا ٢ دۆنم زەوی سووتان

لە ناوچەی بۆدرومی موغلاش ئاگر کەوتەوە و بە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا بڵاوبوویەوە، لەماوەی کاتژمێرێکدا کۆنتڕۆڵکرا. لە ئاگرەکەدا ٢ دۆنم زەوی زیانی پێگەیشت.

لێکۆڵینەوە سەبارەت هۆکاری ئاگرەکە دەستی پێ کردووە.